بۆچی ژن هنده سێلفيان دگرن؟
وشه:
دوای چه‌ندان توێژینه‌وه، زانایان ئه‌و هۆكاره‌یان دۆزییه‌وه كه وای كردووه ژنان هێنده هۆگری وێنه‌ی سێڵفی بن، به‌رده‌وام و له هه‌موو شوێنێك سێڵفی ده‌گرن.
له زانكۆی نیو ساوپ ویلزی ئوسترالی، زانایان بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی هۆگربوونی ژنان به وێنه‌ی سێڵفییه‌وه توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا، تێیدا سوودیان له 113 هه‌زار وێنه‌ی ژنانیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌رگرت.
زانایان له توێژینه‌وه‌كه‌دا بۆیان ده‌ركه‌وت، هۆكاری سه‌ره‌كیی وێنه‌گرتنی ژنان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ده‌یانه‌وێت له كۆمه‌ڵ دوا نه‌كه‌ون، واته به گشتی ده‌یانه‌وێت وه‌ك هه‌ر یه‌كێك له ژنه‌كانی تر لاسایی یه‌كتر بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر یه‌كێك شتێكی كرد، ئه‌مانیش به‌دوایدا دووباره‌ی بكه‌نه‌وه و شتێك نه‌بێ كه ئه‌وان نه‌یكه‌ن.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌شیان بۆ ده‌ركه‌وت، به‌هۆی ئه‌م خۆده‌رخستن و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه تایبه‌تییه‌كانی سێڵفی خۆیانه‌وه، ژنان بڕێكی زۆری پاره خه‌رج ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش وای كردووه له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا داوی ژنان به پاره خه‌رجكه‌ری زۆر بڕوات.
ماڵپه‌ڕی لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، باندیس بلیك یه‌كێكه له‌و به‌شدارانه‌ی له توێژینه‌وه‌كه‌دا بوو، ئاشكرای كرد كه به‌وپه‌ڕی متمانه به‌خۆبوونه‌وه وێنه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی لای پیاو سه‌رنجڕاكێش ده‌ركه‌ون و له‌ناو خه‌ڵكدا تایبه‌ت بن و له كۆمه‌ڵ و شته دووباره‌كان دوا نه‌كه‌ون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی