پيستێ خۆ ب جوانی و گەنجاتى بهێله
وشه:
كارێكی قورسە پێست بە سروشتی بهێڵنەوە، ئەو مادە كیمیایییانەی بۆ جوانكاری بەكاردەهێنرێ، زۆرێكیان هۆكارن بۆ تێكچوونی پێستی ڕووخسار، بۆیە گرنگە بزانن چ هەنگاوێك سوودبەخشە بۆ پاراستنی جوانی و گەنجی پێست، لە خوارەوە ئەم هەنگاوانەتان پێ ئاشنا دەكەین.
یەكەم: لابردنی خانەی پێستی مردوو، پێست هیلاك دەردەكەوێت كاتێك بڕێكی زۆر خانەی مردوو لەسەر پێست كۆ دەبێتەوە، پێویستە ئەم خانەمردووانە لاببرێت، بۆ ئەوەی ڕێ لە دروستبوونی خانەی نوێ نەگرێت، زۆر پێكهاتەی دەستكرد هەیە كە بۆ سڕینەوەی پێست بەكاردەهێنرێت، بەڵام دەتوانرێت بەشێوەیەكی سروشتی دروست بكرێت، ئەویش تەنیا بە تێكەڵكردنی شەكر و زەیتی زەیتوون پاشان بڵاوكردنی لەسەر پێست بەشێوەیەكی بازنەی تا هەست بە پاككردنەوەی پێستت دەكەیت.
دووەم: خواردنەوەی ئاو، خواردنەوەی ئاو زۆر گرنگە بۆ پێست، پێویستە رۆژانە شەش بۆ هەشت پەرداخ ئاو بخورێتەوە، بۆ ئەوەی ژەهری لەش بكرێتە دەرەوە و ڕێ لە پێشهاتە تەندروستییەكان بگیرێت، جیا لەوە ئاو شێداری بە پێست دەدات و پێست نەرم و لووس دەكاتەوە، بەمەش ڕێ لە چرچبوون و دروستبوونی نیشانەكانی پیربوون دەگرێت.
سێیەم: خۆراكی تەندروست، ئەو خۆراكەی رۆژانە دەیخۆیت پێویستە بۆ لەش و خانەكانی پێست و كار و چالاكییەكانی لەش. ئەگەر بتەوێت پێستت باشتر بێت پێویستە لە خواردنی شیرینی و خۆراكی سوێر، چەور و خۆراكە سوركراوەكان دوور بكەوە زیاتر ئەو خۆراكانە بخۆ كە دانەوێڵەیان تێدایە، یان سەوزە و میوەن، چونكە ئەم خۆراكانە سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەكەن و هەرسكردن باشتر دەكات پێست بە تەندروستی دەهێڵێتەوە.
چوارەم: بەكارهێنانی ڤازلین، یەكێكی تر لەو پێكهاتانەی بەشێوەیەكی سروستی پێست باشتر دەكات، بەكارهێنانی ڤازلینە كە دەتوانرێت بۆ نەرمكردنەوەی پاژنەی پێیەكان بەكاربەهێنرێت، باشترە شەوانە پێش نوستن پێیەكان بەڤازلین چەور بكەیت بۆ ئەوەی پێكهاتەی ڤازلینەكە بچێتە پێستەوە پاشان گۆرەویەك لەپێ بكە بەم شێوەیە یارمەتی نەرمبوونەوەی پێیەكان دەدات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی