خوارنا ئێك كه‌ڤچكێ ته‌حینێ ئه‌ڤ گهۆڕين ل له‌شێ مرۆڤى دا چێدبن
K24 – هه‌ولێر:
ته‌حین، كه رۆنی كونجی كوتراوه، سوودی بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ زۆره، پێكهاته‌ی خۆراكی ته‌نها له دوو كه‌وچك، 178 كالۆریی، 16 گرام چه‌وری، 6 گرام كاربۆهایدرات، 3 گرام ریشاڵ، 5 گرام پرۆتینه، له سه‌رووی هه‌موو ئه‌وانه‌وه، رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م شه‌كری تێدایه، كه 0.15 گرامه.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان، دوو كه‌وچك ته‌حین، 30%ی پێداویستی جه‌سته‌ی مرۆڤ له ڤیتامین B1، دابین ده‌كات، كه سوودی بۆ ماسوولكه‌كان و كۆئه‌ندامی ده‌ماره‌كان هه‌یه، رێژه‌ی 8%ی مادده‌ی مه‌گنیسیۆم له پێداویستی جه‌سته دابین ده‌كات، 22% مادده‌ی فۆسفۆر، 14% ئاسن و 12%یش كالیسیۆم.
ته‌حین به شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ ته‌ندرووستی دڵیش سوودی هه‌یه و توێژینه‌وه‌كان له‌و باره‌یه‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی 4 هه‌فته به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك بیخۆی، رێژه‌ی كۆلیسترۆل له خوێندا كه‌مده‌كاته‌وه.
توێژاڵی كونجی قاوه‌یی، هاوشێوه‌ی هۆڕمۆنی ئیسترۆجینه بۆ جه‌سته و جه‌سته له تووشتبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌پارێزێت.
هه‌ردوو مادده‌ی مه‌گنیسیۆم و كالیسیۆم كه له كونجی و ته‌حیندا هه‌ن، سوودیان بۆ به‌هێزبوونی ئێسك هه‌یه و ئازاری جومگه‌كانیش كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: Medical News Today
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی