حوزه‌یران 20, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

لیستا مووچان رەوانەی گەنجینان دئێته‌ كرن 

لیستا مووچان رەوانەی گەنجینان دئێته‌ كرن 

SNN:
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی شەشی زۆربەی فەرمانگەکان کۆتاییھاتوەو ڕەوانەی گەنجینەکان کراوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی فەرمانگەی تەندروستی سلێمانیش ڕونکردنەوە لەوبارەیەوە دەدات و جێگری بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەکەش تەئکیددەکاتەوە، “ھەر یەکەیەکی ژمێریاری لیستی موچەکانیان بەکۆتاھێنابێت ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی گەنجیەکان کراوە”، ھاوکات زانیاریەکیش لەبارەی کاتی دابەشکردنی موچەکەیان ئاشکرادەکات.

عەبدوڵڵا ئەحمەد یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی بۆ کاروباری ئیداری ئەوەی بۆ SNN ئاشکراکرد، “وەک فەرمانگەی تەندروستی ئامادەکاریەکانمان بۆ لیستی موچەی مانگی شەش دەستپێکردوەو بەشێکی زۆر لەو یەکەی ژمێریاریانەی لیستی موچە ئامادەدەکەن کارەکانیان بەکۆتاھێناوەو لیستی موچەی ھەریەکەو ناوەندێکی تەندروستیش کە بەکۆتا دەھێنرێت ڕەوانەی گەنجینەکان دەکرێت”.

وتیشی:”ئێستا بەشێکی زۆری لیستی موچەکانمان بەکۆتاھێناوەو ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەکان کراوە بۆ ئەوەی وردبینی لەلیستی موچەکانمان بکرێت”.

ئەوەشی ڕونکردەوە، “لەئێستادا بڕیاری وەزارەتی دارایی ھەرێمە کە خشتەی موچە بڵاونەکرێتەوەو ھەر وەزارەتێکیش لەکاتێکی دیاریکراودا موچەیان پێدەدرێت، ئێمەش وەک تەندروستی چاوەڕواندەکرێت لەھەمان وادەی مانگی پێشتردا موچەی مانگی شەشی ئەمساڵ وەربگرین”.

جەختیشیکردەوە، “موچەی مانگی شەشی ئەمساڵ بەھیچ شێوەیەک دواناکەوێت و پێشتر لەگەڵ موچەی مانگی پێنجدا فەرمانگەی تەندروستی لیستی موچەی مانگی شەشی ئامادەکردوەو ھاوشێوەی مانگی پێشتر لەوادەی دیاریکراودا موچە وەردەگرین”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi