ل باژێرێن هه‌رێما كوردستانێ ئینته‌رنێت هاته را‌گرتن
كوردستان تيڤى:
به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونى خوولی دووەمی تاقی كردنه‌وه‌كانى ئەزموونە گشتییەکانی ھەرێمی کوردستان له‌ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وه 27 ى ئابی 2018 تا به‌رواری 3 – 9 – 2018 هەموو رۆژێک کاتژمێر 6:45 بەیانی تا 8:45 بەیانی هێڵەکانی ئینتەرنێت دەوەستێت له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان .
دوێنێ یەکشەممە ٢٦-٨ وەزارەتی پەروەردە خشتەی ئەزموونەکانی ھەریەک لە پۆلی ٩ی بنەڕەتی و ١٢ی ئامادەیی بە ھەردوو لقی زانستی و وێژەیی بڵاوکردەوە، ھەروەھا تێیدا خشتەی تاقیکردنەوەکانی ئامادەیی ئیسلامی، نەخۆشیاری، مامانی، پیشەیی، بازرگانی، بەیتاڵی، ئامێرە کشتوکاڵییەکان، بەرھەمھێنانی رووناکی، بەرھەمھێنانی ئاژەڵی و گەشتوگوزاری بڵاوکردەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی