حوزه‌یران 20, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

پارێزگارێ کەرکووکێ کارێ رێکخراوێن ناحکوومی سەر ب ھەرێمێ قەدەغە دکت

پارێزگارێ کەرکووکێ کارێ رێکخراوێن ناحکوومی سەر ب ھەرێمێ قەدەغە دکت

کەرکووک -KDP.info-

پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک، فەرمانی بە دەزگا ئەمنیەکانی شاری کەرکووک داوە کار لە ھەموو ئەو رێکخراوانەی سەر بە ھەرێمی کوردستانن قەدەغە بکات، سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکوومیەکانیش پێی وایە ئەمە بڕیارێکی سیاسیە و دەمێکە بەغدا کار لەسەر ئەو بابەتە دەکات.

ڕاکان سەعید، پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک کە دوای قۆناغی داگیرکاری کەوتووتە دژایەتی کورد و ھەرێمی کوردستان لە نوێترین بڕیاری دا فەرمانی بە ھێزە ئەمنیەکانی شاری کەرکووک کردووە رێگە بە چالاکی ئەو رێکخراوانەی مەدەنی نەدرێت کە سەر بە ھەرێمی کوردستانن، ئەکرەم جەمو، سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکوومیەکانی ھەرێمی کوردستانیش ئاشکرایکرد: “بڕیاری پارێزگاری کەرکووک سیاسیە و دژی مادەی ١٤٠ و پێچەوانەی دەستووریشە، چونکە ئەم رێکخراوانە مۆڵەتی فەرمیان ھەیە و بە خۆبەخشانە کاری مەدەنی دەکەن نەک سیاسی.”

جەمۆ بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: ” ئەوە ماوەیەکە بەغدا کەوتووتە دژایەتی کورد و کاری رێکخراوەیی لە ٤٠٠ رێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی قەدەغەکردووە، کە ئەو رێکخراوانە چەندین ھاوکاریان پێشکەش بە ناوچە داگیرکراوەکانی کەرکووک و دەشتی نەینەوا کردووە.”

سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکوومیەکان ئەوەشی ئاشکراکرد: ” رێکخراوەکانی نێودەوڵەتی تێبینی زۆریان لەسەر مامەڵەی ھێزە عێراقیەکان و حکوومەتی بەغدا ھەیە لەوەی بەشێوەیەکی دوور لەھەموو یاساو عورفێکی رێکخراوەیی مامەڵە لەگەڵ کاری رێکخراوە مەدەنیەکان دەکەن.”

ئەکرەم جەمو نەیشاردەوە لە رێگەی شاندەکانی دانوستان لەگەڵ بەغدا حکوومەتی عێراقیان ئاگادارکردووتەوە، بەڵام ھیچ ئەنجامێکی نەبووە دەشڵێ: “چەندین جار بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە داوای کۆبونەوەمان لەگەڵ سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکوومیەکانی عێراق کردووە کەچی ئامادەنیە دانوستان بکەین، ئێمە لەوەش تێدەگەین لەبەر ئەو فشارانەی لەسەری ھەیە ناتوانێ لەگەڵ ئێمە کۆببێتەوە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi