حوزه‌یران 20, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

گەشه‌يا ئاكنجيان ل هەرێما کوردستانێ سالانە كێم دبت 

گەشه‌يا ئاكنجيان ل هەرێما کوردستانێ سالانە كێم دبت 
رووداو – سلێمانی

رێژەی گەشەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان ساڵ لەدوای ساڵ روو لە کەمیدەکات. دابەزینی گەشەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لەڕووی سیاسییەوە مەترسیدارە و لە داهاتوودا دەرهاویشتە خراپەکانی دەردەکەون.

بەگوێرەی ئامارەکان کەمترین گەشەی دانیشتووان لە پارێزگای سلێمانییە، بەهۆی ئەوەی رێژەی منداڵبوون کەمبووەتەوە.

وەزارەتی پلاندانانی عێراق و هەرێمی کوردستان پێشبینیدەکەن بۆ ساڵی 2020 رێژەی کورد لە عێراق بۆ لە 14.9% دابەزێت.

لە ساڵی 2003 رێژەی کورد لە عێراق 18.9 بوو. پاش 15 ساڵ ئەو رێژەیە دابەزی بۆ 15%. هەربەپێی ئامارەکان پێشبینیدەکرێت لە ساڵی 2020 بگات بە 14.9%. ئەوەش لە رووە سیاسییەکەوە بەمەترسی بۆ سەر پێگەی داهاتووی هەرێمی کوردستان لێی دەڕوانرێت. کەمترین گەشەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستانیش لە پارێزگای سلێمانییە.

سیروان محەممەد، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “چەند وڵاتێک هەیە لە دونیادا رێژەی گەشەیان زۆر زۆر دابەزیووە و کەمتربووەتەوە لە یەک و لە دەیا چوار لە سەد، ئەمانە هەندێ مەترسی هەیە لەڕووی ئابوورییەوە، بەڵام ئەوان وڵاتن لەڕووی سیاسییەوە رەنگە کێشەیەکی ئەوتۆیان نەبێت. بەڵام کۆمەڵگەی ئێمە کۆمەڵگەیەکی گەنجە، هێشتا چەند ساڵێکی دیکە روو لە گەنج بوونەوە دەڕۆین، روو لە پیربوون ناڕۆین”.

هەر بەپێی ئامارەکان، پارێزگای سلێمانی لە دابەزینی رێژەی منداڵبوون لە پلەی یەکەمدایە، گەنجان لە سلێمانی زیاتر بیر لە رێکخستنەوەی خێزان دەکەن بۆ ئەو مەبەستەش چاویان بڕیوەتە کولتووری وڵاتانی دیکە و پەلەناکەن لە خستنەوەی منداڵ.

بەکر حەوت مانگە ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە، بەڵام هێشتا لەگەڵ هاوژینەکەیدا نەگەیشتوون بەو بڕیارەی کە بیر لە دروستکردنی منداڵ بکەنەوە.

بەکر، ساڵح هاونیشتمانی دەڵێت: “هەردووکمان دەڵێین جارێ نا، سەیرێکی دۆخی کوردستان دەکەین، لەوە دەچێت بڵێین نازانین جارێ دۆخی سیاسی ئەم وڵاتە بەرەوکوێ دەڕوات، ئێران دەڵێت منداڵێکی کەمتر ژیانێکی خۆشتر. خۆشی هەروایە ئێستا گەنجان پێش زەواج بڕیار لەسەر ئەوەدەدەن کە چەند منداڵیان هەبێت”.

لەساڵی 2006 تاوەکو 2008، 3.8 بوو، بەڵام ئەو رێژەیە لە 2017 دابەزی بۆ 2.5، پێشبینیدەکرێت بۆ 2020 بگاتە 2.2.

رێژەی لەدایکبوون و مردن لە حەوت کەمپی ئاوارەکانی موسڵ وەردەگرین، لەنێو ئەم حەوت کەمپەدا 34 هەزار و 166 کەس دەژین کە پێکهاتوون لە شەش هەزار و 597 خێزان، لەماوەی ساڵێکدا 906 منداڵ لەنێو ئەم حەوت کەمپەدا لەدایکبوونە، لەبەرامبەردا 53 کەس گیانیانلەدەستداوە.

ئامارەکان ئەوە دەردەخەن نەک تەنها لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق، بەڵکو رێژەی لەدایکبوون لەنێو کەمپەکانیشدا لە ئاستێکی بەرزدایە.

ئامارەکان ئەوە دەردەخەن کە رێژی لەدایکبووون لەم کەمپانەدا لە ئاستێکی بەرزدایە، فەهد تەمەنی 32 ساڵە و خاوەنی پێنج منداڵە، دوو لە منداڵەکانی لەماوەی شەڕی داعشدا، ئەمەشیان کە تەمەنی دوو مانگە لە نێو کەمپ لەدایکبوون. ئەو لەبەرنەبوونی بژێوی ژیان هاتووەتە نێو کەمپ چاوی لەو هاوکاریەکانە کە دابەشدەکرێت.

ئەو پەشیمانە لەو دۆخەی کە منداڵەکانی تێیکەوتوون، بەڵام پێیدەگوتم کە خستنەوەی زۆرترین منداڵ بەلای ئەوانەوە بووە بە کولتوور.

فەهد حەمەد دەڵێت، منداڵەکانیشم تووشی گرفتبوون، 24 کاژێر لە نێو خێمەدان و کارەبا نییە، دونیا گەرمە و ناچنە دەرەوە و شوێنێک نییە یاری تێدابکەن. ئەوکاتەی لە موسڵ و شنگال بووین باشتر بوو، دەچوون یاریان دەکرد، بەڵام لێرەدا بەستراونەتەوە.

بەلەبەرچاوگرتنی گەشەی دانیشتووانی عێراق لە ساڵی 2022ـدا ژمارەی دانیشتووانی عێراق دەبێتە 43 میلۆن و 17 هەزار و 435 کەس. ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستانیش دەبێتە شەش ملیۆن و 445 هەزار و 621 کەس، واتا 14.7%ـی دانیشتووانی عێراق.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi