حوزه‌یران 20, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئيرۆ یادا 30 سالى يا ئەنفالا بادینانە

ئيرۆ یادا 30 سالى يا ئەنفالا بادینانە
باسنيوز:
سی ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا دوایین واتە هەشتەمین قۆناغی ئەنفال و جینۆسایدی کورد لەلایەن حکوومەتی ڕووخای بەعس لە دەڤەری بادینان دەستی پێکرد.

ئەم شاڵاوە کە ڕێکەوتی 1988/8/25 دەستی پێکرد و هەتا 1988/9/5ی خایاند، ناوچەکانی پارێزگای مووسڵ و دھۆکی گرتەوە، واتە (ئامێدی، ئەتروش، ئیمینکی، باتوفە، زاخۆ، زاوێتە، زێوە، دێرەلوک، کانی ماسی) کە تێکڕا(٤٤٨ ) گوند وێران کران وە (١٣،٣٦١ ) ھاووڵاتی دەستگیر کران و ڕەوانەی قەڵای نزارکێ کران و ھەموویان کۆمەڵکوژ کران کە (١٥٤٠) کەسیان ھاووڵاتی و پێشمەرگە بوون و خۆیان رادەستی سوپا کردبوووەوە (١٤٨٩ ) پیاو (٣٣٦٨) ژن و(٦٩٦٤) منداڵ.

ڕۆژی ٢٥/٨/١٩٨٨ سەرەتای دەستپێکردنی قۆناغی ھەشتەمی ئەنفال بوو بۆ سەر ناوچەی بادینان (ناوچەکانی ژێر دەسەلاتی پارتی دیموکراتی کوردستان )کە دوا قۆناغی ئەنفال بو،ڕۆژی ٦/٩/١٩٨٨ کۆتایی ھات،بەسەرکردایەتی لیواڕوکن یونس محمد ئالزەرب فەرماندەی فەیلەقی پێنج و لیوا ڕوکن سوڵتان ھاشم ئەحمەد فەرماندەی فەیلەقی یەک و لیواروکن کامل ساجت عزیز فەرماندەی فەیلەقی دوو و بەسەرپەرشتی راستەوخۆی فەریقی یەکەم عەدنان خەتروڵلا توڵفاح وەزیری بەرگری و عەلی حەسەن مەجید تکریتی (عەلی کیمیاوی) بەرپرسی بیرۆی باکوری حزبی بەعس و فەریق روکن نزار عبدالکریم فەیسەل الخزرەجی سەرۆکی ئەرکانی سوپا، چەندین گەورە ئەفسەری تر وەک حسێن ڕەشید تکریتی،سابیر عبدالعزیز الدوری،فەرحان متلگ الجبوری…ھتد بەگوێرەی بەڵگەنامەکان ھێزی پیادەی فەیلەقەکانی (١،٢،٣،٤،٥،٦،٧ ) بەشداری ئەنفالی بادینانیان کردوە،کەتێکڕا زیاتر لە (٢٠) تیپ پیادە، و(٣٠) کەتیبەی تۆپھاوێژ تێکڕای زیاتر لە ٢٥٠٠٠٠ھەزار سەرباز بون ھەروەھا زیاتر لە(١٦٣)فەوجی جاشە سوکەکان بەشدار بوون،لەگەڵ بەکار ھێنانی جۆرەھا چەک سەرباری بۆمبارانی کیمیایی لە زۆربەی ناوچەکان،بەپێێ بەڵگەکان زیاتر لە ٦٠ بۆردومانی کیمیایی ئەنجام دراوە.

ڕۆژی ٢٨/٨/١٩٨٨ لە گوندی کورێمێ ھێزەکانی بەعس (٣٣) ھاولاتیان گرت و گولە بارانیان کردن،بەلام شەش کەسیان بەبرینداری ڕزگاریان بوو،دوای ئەوە جەکدارەکانی سەدام وایان زانیبوو کە ھەمویان مردون،بەلام دواتر یەکێ لەڕزگار بوەکان دیار نەما، پێ دەچێ کەوتبێتە دەس ھیزەکانی بەعس لەناویان بردبێ،،ئەوانی تریش ئیستا لەژیاندا ماون،ئەوھێزەی کە کۆمەڵکوژی گوندی کورێمی کرد لیوای(٤٣٥) ی پیادەی ژێر سەرپەرشتی تیپی(٢٩) فەیلەقی سێ بوو بەفەرماندەیی عمیدروکن عبدالجلیل عبدالحمید محسن الحیدری بو.لەگوندی کەندەک (١٩) ھاولاتی مەدەنی لەلایەن رائد احمد مستەفا /ئەفسەری ھەواڵگری گیران و گولە باران کران ،ھەروەھا لەبەربەیانی ٢٩/٨/١٩٨٨ شەش فرۆکەی جەنگی بۆردومانی گەلی بازێ یان کرد بەچەکی کیمیایی زیاتر لە (٢٩٨٠)ھاولاتی مەدەنیان شەھید کرد.

ئەنفال زیانێکی مادی و مەعنەوی زۆر مەزنی بەگەلی کورد و شۆرشەکەی گەیاند لەباشور،بەچەشنێک کە ھێندەی نەمابوو ھەمو گەلی کورد قران بکات، ئەوێش لەڕێگەی بەرنامەو پلانی تایبەتی ڕژێمی بەعسەوە بو کە جەندین ساڵ بوو دای ڕشتبوو لەڕیگەی نۆکەرکانیەوە جێ بەجێی کرد.. کە زیاتر لە (٤٠٠٠) گوند ( ٤) قەزا (٣٠)ناحیە (٣١٠٠) مزگەوت (١٠٠) کڵیسا وێران کران و (١٨٢) ھەزار مرۆڤی بێتوانی کورد لەناو بران ھاوکات زیانێکی زۆری بە ئابوری و ژینگەی کوردستان گەیاند کە ملیۆنەھا مەرو مالات لەنێو چوون و بە ھەزارن ھێکتار زەوی بەبێ کشتوکاڵ مانەوە باخو ڕەزەکان سوتینران ،کەتاکو ئیستاش کاریگەری لەسەر ئاوەدان نەکردنەوەی گوندەکانی کودستان داناوە.

کارەساتی ئەنفاڵ لە ساڵی 1986ەوە لەلایەن حکوومەتی ڕووخای بەعس و بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سەدام حوسێن و بە فەرماندەیی عەلی حەسەن مەجید (عەلی کیمیایی) سەرۆکی لقی باکووری حزبی بەعس لەدژی نەتەوەی وکرد لە باشووری کوردستان دەستی پێکرد و هەتا ساڵی 1989ی خایاند کە زۆربەی ناوچەکانی کوردستانی گرتەوە و لە هەشت قۆناغدا سەرجەم 182هەزار هاووڵاتی کورد شەهید و بێسەرشوێن کران.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi