وه‌زاره‌تا دارایی مامۆستايان ئاگه‌هدار دكت
SNN:
یه‌كێتی مامۆستایان په‌یامێك ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و مامۆستایانه ده‌كات كهداواكارییان پێشكه‌شكردووه، به‌مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی “ته‌نسیب”ه‌كه‌یان و سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه‌ش ته‌ئكیدده‌كاته‌وه رێنمایی تایبه‌ت به ته‌نسیبی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تی دارایی ده‌رده‌چێت و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش كاری پێده‌كات.
مامۆستا عه‌بدولواحید محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆSNNرایگه‌یاند: ئه‌و مامۆستایانه‌ی مامه‌ڵه‌ی ته‌نسیبیان كردووه به‌نیازن بۆ ساڵی نوێی خوێندن نوێی بكه‌نه‌وه به‌تایبه‌ت كه پێشتر داواكارییان پێشكه‌ش كردووه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی پرۆسه‌ی خوێندندا بڕیار له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی تهنسیبهكهی ده‌درێت.
ئاشكراشیكرد،”مه‌رج نییه ئه‌و مامۆستایه كه پێشتر ته‌نسیبی بۆكراوه بۆ ئه‌مساڵیش بۆی نوێ بكرێته‌وه، جگه‌له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی خوێندنگه‌كه‌ی پێویستی بهراژهكهی نه‌بوو ئه‌وكات پشتگیری بۆ ده‌كات و تهنسیبهكهی بۆ نوێ ده‌كرێت”.
رونیشكرده‌وه، ته‌نسیبكردنی مامۆستایان پێشتر رێنمایی تایبه‌تی له‌وه‌زاره‌تی داراییه‌وه بۆده‌ركراوه و دواتر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كار بۆ رێنماییه ده‌كات، به‌ڵام ده‌بێت به‌گوێره‌ی پێویستی میلاكی ئیداره‌ی خوێندنگه‌كان بڕیار له‌باره‌ی ته‌نسیبكردنی مامۆستایان بۆ ساڵی نوێی خوێندن ده‌درێت.
به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی مامۆستایان باسی له‌وه‌شكردوه ئه‌و مامۆستایانه‌ش كه پێشتر تهنسیبكراون بۆ فه‌رمانبه‌ر یاخود نوسه‌ر”كاتب” له‌خوێندنگه‌كاندا ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن بڕٍیاری كۆتایی له‌باره‌ی نوێكردنه‌وه تهنسیبهكهیان ده‌درێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی