چاوانيا زالبوونێ بسەر بێزاريێ دا
باسنيوز:
بێزاری لە مرۆڤدا لەو کاتەوە دروست دەبێت، کە کاری ڕۆژانە، کەشی ماڵەوە، شوێنی کار و ھیچ شتێک ئاسوودەیی پێ نەبەخشێت و ھەست بکا لە ھیچ یەک لەو شوێنانەی ڕۆژانە ژیانی تێدا بەسەر دەبات، دڵخۆش نابێت.
یەکێک لە پێویستییەکانی مرۆڤ بۆ بەردەوامبوونی ژیانێکی ئاسوودە، گۆرانکارییە لەو کاتانەی کە ھەست دەکات ھەموو شتێک دووبارە و بێزارکەرە، واتا کاتێک ئیدی ھۆیەک لە دەوروبەر نابینی بۆ ئاسوودەیی، ھەوڵبدە خۆت ئەو ھۆیە دروست بکە، بە پێی توانا گەشت بکە، ئەگەر گەشتی دوور بێت، یان نزیک جیاوازی نییە و گرنگ ئەوەیە بۆ چەند ڕۆژ، یان ھەفتەیەک لەو دۆخە بێیتە دەرەوە.
ھەوڵ بدە چالاکیی زیاتر ئەنجام بدەیت و خۆت بەو کارانەوە سەرقاڵ بکەیت، کە ئاسوودەت دەکەن، بئ کار دامەنیشە، چونکە ئەوە بێزارترت دەکات.
ھەستکردن بە بێ نرخی و ڕەشبینی، مرۆڤ بەرەو خەمۆکییەکی زۆر دەبات و بێزاری دەکات، بۆیە لە بری ئەوانە بچووکترین ھۆکار پەیدا بکە، بۆ گەشبینی و ھیوا، ئەو چالاکی و کارانە ئەنجام بدە کە پێشتر ئەنجامت نەداون، بۆ ئەوەی تازەگەری ھەست پێ بکەی لە ژیانتدا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی