وەزارەتا خووندنا بلند: پڕۆژێ دامه‌زراندنا زانكۆیه‌كا كوردی – ئه‌لمانى هەیە
باسنيوز:
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، کۆبوویەوە
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 14/8/2018، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، له‌گه‌ڵ کۆرت جۆرج ستۆکل، كونسوڵی گشتیی ئاڵمانیای فیدراڵ له هه‌رێمی كوردستان کۆبوویەوە و لە دیدارێکدا، رای گەیاند کە دیدگای وه‌زاره‌ت بۆ هێنان و كردنه‌وه‌ی زانكۆی تایبه‌ت له كوردستان جیاوازه له ڕابردوو، چونكه ئێستا پێویستیان به‌هێنانی نموونه‌ی زانكۆ سه‌ركه‌تو و ئاستبه‌رزه‌كانی دونیایه، ئه‌وه‌ش به‌شێكه له ئابووری مه‌عریفه، چونكه دۆخی كوردستان له تێڕوانینی خه‌ڵكی ده‌ره‌وه له‌باره بۆ خوێندن.
وەزیری خوێندنی باڵا ئەوەشی خستە روو، کە پێشتر جۆرێك له په‌یوه‌ندی له نێوان زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و زانكۆكانی ئا‌ڵمانیا هه‌بوو، به‌ڵام دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی هه‌شته‌م هه‌وڵیان دا په‌یوه‌ندییه‌كان گه‌شه پێ بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌ستیان به‌جێبه‌جێكردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك كرد، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی داد و ڕێكخراوی زێبا بۆ ئهكردیتشن، گوتیشی: ”پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌مان هه‌یه بۆ دامه‌زراندنی نموونه‌یه‌ك له زانكۆیه‌كی كوردی ئاڵمانی له كوردستان“.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی