ل ناڤ هه‌ره‌مێن مسرێ په‌یكه‌ره‌كى كچك يێ ئه‌بول هۆل هاته ديتن
وشه:
به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی زانایانی زه‌وی ناسی و مێژوو ناسی میسر به‌شێوازێكی به‌رده‌وام توێژینه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڕه‌مه‌كانی میسر ده‌كه‌ن له ئه‌نجامدا له‌ناو هه‌ڕه‌مه‌كانی میسردا ئه‌بول هۆلێكی بچووكیان دۆزییه‌وه كه جه‌سته‌ی شێری هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌ری مرۆڤ.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی “dailymail” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌بول هۆلێكی بچووك ده‌كات له‌ناو هه‌ڕه‌مه‌كانی میسر و گوتوویه‌تی، وه‌زاره‌تی شوێنه‌واره مێژوویییه‌كانی میسر راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و ئاشكرای كرد كه تیمێكی زه‌ویناسی و مێژووناسی دوای گه‌ڕان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، توانییان ئه‌بول هۆلێكی بچووك بدۆزنه‌وه كه ئه‌مه دووه‌م ئه‌بول هۆله له هه‌ڕه‌مه‌كانی میسر بدۆزرێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش گوتراوه ئه‌م په‌یكه‌ره بچووكه‌ی ئه‌بول هۆل هه‌مان شێوه‌ی په‌یكه‌ره گه‌وره‌كه‌ی هه‌یه كه جه‌سته‌ی شێره و سه‌ریشی مرۆڤه، به‌شێك له‌م زه‌ویناسانه بڕوایان وایه كه ئه‌م په‌یكه‌ره له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌كێك له فیرعه‌ونه‌كانی ئه‌و كاته دروست كراوه، ئه‌مه‌یش زیاتر تایبه‌تی كردووه.
زه‌ویناسان زیاتر ڕوونكردنه‌وه‌یان دا‌و گوتیان، ئه‌م په‌یكه‌ره له ڕێی “ئه‌لئه‌باش” دۆزرایه‌وه كه ڕێیه‌كه ده‌كه‌وێته نێوان په‌رستگه‌ی “كارناك” و “لوكسۆر” هه‌روه‌ها ئێسته ئه‌م په‌یكه‌ره به یه‌كێك له كۆنترین و به‌نرخترین گه‌وهه‌ره‌كانی میسر داده‌نرێت له مێژوودا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی