حكومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ رازه‌مه‌ندى لسه‌ر دامه‌زراندنا كارمه‌ندێن خۆبه‌خشێن ساخله‌ميێ دا
باسنيوز:
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاماژە بەوە دەدات، كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕه‌زامه‌ندى نیشان داوه، به‌وه‌ى كه به‌شێك له كارمه‌نده خۆبه‌خشه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست دابمه‌زرێنێت.
خاڵس قادر، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند: “به‌هۆى خانه‌نشین بوون و وازهێنان و هۆكاره‌كانى دیكه‌وه، بۆشاییه‌كى زۆر له نه‌خۆشخانه و مه‌ڵبه‌نده ته‌ندروستییه‌كان دروست بووه كه ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى خستووه‌ته سه‌ر كه‌رتى ته‌ندروستى و چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشان، بۆیه له هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كه داین”.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، ئاماژه‌ى بەوەش دا، كه ده‌رچوانى به‌شه ته‌ندروستییه‌كان ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه به‌شێوه‌ى خۆشبه‌خش هاوكاریان بوون، بۆ پڕكردنه‌وه‌ى به‌شێك له‌و كه‌موكورتییانه، بۆیه ده‌یانه‌وێت به‌شێكیان به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست دایانمه‌زرێنن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داواكارییان داوەته ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان.
ئاشكراشى كرد، كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به شێوه‌ى زاره‌كى ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دامه‌زراندنى به‌شێكى ئه‌و كارمه‌نده خۆبه‌خشانه‌ى ته‌ندروستى به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست داوه، چاوه‌ڕێی نووسراوى ڕه‌زامه‌ندین بگاته ده‌ست و ئه‌وكات ڕێنمایى و مه‌رجه‌كانى دامه‌زراندنیان ئاشكرا ده‌كه‌ن و فۆڕمى دامه‌زراندن یان ڕێى دیكه‌ى داوكارى دامه‌زراندن بۆ ئاره‌زوومه‌ندان ڕوون ده‌كه‌نه‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی