بۆ ئاسانكرنا پركرنا فۆڕما وانه‌بێژيێ چه‌ند بریار دئێنه دان
باسنيوز:
لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى په‌روه‌رده‌ى ڕانیه، ئاماژە بەوە دەدات، کە تائێستا ژماره‌یه‌كى زۆر له فۆڕمى وانه‌بێژیان به‌سه‌ر ده‌رچووانى سنووره‌كه دابه‌ش كردووه، بۆ كارئاسانى له پڕكردنه‌وه و هێناوه‌ى فۆڕمه‌كه‌ش، چه‌ند بڕیارێك دراوه.
یوسف ناوده‌شتى، لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى په‌روه‌رده‌ى ڕانیه، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: ”تائێستا زیاتر له هەزار و 500 فۆڕمى وانه‌بێژیمان له سنوورى په‌روه‌رده‌ى ڕانیه به‌سه‌ر ده‌رچوانى زانكۆ و په‌یمانگاكان دابه‌ش كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى وانه به‌تاڵه‌كانى قوتابخانه‌كان پڕ بكه‌نه‌وه، كه دواى كارى پێویست ناوه‌كانیان ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت”.
لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى په‌روه‌رده‌ى ڕانیه، ئەوەشی خستە روو، کە بۆ پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمه‌كه چه‌ند مه‌رجێك دیاریكراوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن لیژنه‌ى تایبه‌تەوە وه‌ك كارئاسانییه‌ك چه‌ند بڕیارێكى نوێ دراوه، له‌وانه فۆڕمه‌كه بێ هیچ پێویستییه‌ك ده‌درێته ده‌رچووانى زانكۆ، په‌یمانگاكان، دواى پێویستى و داواكارییه‌كان وه‌رده‌گیردرێن، هاوكات ده‌بێت هه‌ر مامۆستایه‌ك كه پێشووتر وانه‌ى له قوتابخانه‌كان گوتووه‌ته‌وه، پێویست ناكات له‌كاتى هێنانەوه‌ى فۆڕمه‌كه پشتگیرى بهێنێت.
ئاشكراشى كرد هه‌ر فۆڕمێك بگه‌ڕێته‌وه، ده‌بێت مۆرى په‌روه‌رده‌ى پێوه‌بێت و دواكاتیش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌روارى 19/8/2018یه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی