ئه‌مریكا پێنج بانكێن عێراقێ سزا دده‌ت
وشه:
تیمێكى راوێژكارانى ئه‌مه‌ریكا هاتوونه‌ته عێراق بۆ ئه‌وه‌ى پێنج بانكى تر‌ى عێراق هاوشێوه‌ى بانكى بیلادى ئیسلامى عێراق سزا بده‌ن، به هۆكارى ئه‌وه‌ى ئه‌م بانكانه له به‌رژه‌وه‌ندى ئێران كار ده‌كه‌ن.
پێگه‌ى شه‌فه‌ق نیوز هه‌واڵێكى له كه‌ناڵى سكاى نیوزى ئینگلیزى وه‌رگرتووه، ئاشكراى كردووه كه تیمێكى راوێژكارانى ئه‌مه‌ریكا له لایه‌ن بانكى ناوه‌ندى ئه‌مه‌ریكاوه ڕه‌وانه‌ى عێراق كراون و ئێسته له به‌غدان.
كارى ئه‌و تیمه ئه‌وه‌یه به‌دواداچوون بۆ پێنج بانكى عێراقى بكرێت، چونكه كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئێران ده‌كه‌ن.
ئه‌و تیمه ده‌یانه‌وێ له گومانه‌كان دڵنیا ببنه‌وه، له‌كاتى ده‌ركه‌وتنى راستییه‌كانیش، ئه‌وا هه‌مان ئه‌و سزایانه‌یان به‌سه‌ر ده‌سه‌پێنرێت كه پێشتر به‌سه‌ر بانكى بیلادى ئیسلامى سه‌پێنراون.
پێشتر له لێكۆڵینه‌وه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌ركه‌وتووه، بانكى بیلاد كه لقێكى له لبنانه، پاره له سوپاى پاسدارانى ئێران بۆ حزبوڵاى لبنانى حه‌واڵه ده‌كات. ساڵێك له‌مه‌وبه‌ریش بانكى ئیلافى ئیسلامى كه بانكێكى عێراقییه خرایه لیستى ره‌شه‌وه.
ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك ئه‌مه‌ریكا سزاكانى خۆى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاندووه و سزاكانیش ته‌واوى كه‌رته ئابوورییه‌كان ده‌گرێته‌وه، به تایبه‌تى كه‌رتى دارایى، بۆیه به‌پێى راپۆرته‌كان چاوه‌ڕێ ده‌كرێ ئێران عێراق وه‌ك گۆڕه‌پانێك به‌كار بهێنێت بۆ به‌ده‌ستخستنى دۆلارى ئه‌مه‌ریكى كه ئه‌مه‌ش سه‌رپێچى سزاكانه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی