رۆنكرن ده‌رباره‌ی كێمكرنا رێژا پاشكه‌فتى لسه‌ر مووچێ هێزێن ناڤخۆ دئێته دان
SNN:
لیژنه‌ی ئاسایش و ناوخۆ‌و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕونكردنهوه له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی سیستمی پاشه‌كه‌وت و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌كه‌ی له‌سه‌ر موچه‌ی هێزه‌كانی ناوخۆ ده‌دات، ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه‌ش ته‌ئكیدده‌كاته‌وه، چه‌ند پێشنیازێكی نوێیان ئاراسته‌ی حكومه‌ت كردوه كه تایبه‌ته به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی پاسه‌وانی و لیواكانی نه‌وت و گاز.
سه‌ركه‌وت سه‌رحه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و ناوخۆ‌و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان كوردستان بهSNNی ڕاگه‌یاند، “له‌ئێستادا چاوه‌ڕوانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی یاسای چاكسازیی و خانه‌نشینی و بابه‌تی ده‌رماڵه‌كان ده‌كرێت كه له‌و ڕێگه‌یه‌وه داهاتێكی زۆر بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ده‌توانرێت گۆڕانكاریی له‌پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و هێزه ئهمینهكاندا بكرێت”.
وتیشی:”له‌نێو هێزه‌كانی ناوخۆدا ناعه‌داله‌تیه‌كی زۆر هه‌یه به‌جۆرێك كه پۆلیسی پاسه‌وانی و لیواكانی نه‌وت و گاز پاشه‌كه‌وتێكی زۆر له‌سه‌ر موچه‌كانیان ده‌كرێت، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه یه‌كلابكرێته‌وه ده‌توانرێت سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هێزه ئه‌منیه‌كان هه‌ڵبگیرێت”.
ڕاشیگه‌یاند، “چه‌ند پێشنیازێكیان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كردوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی پۆلیسی پاسه‌وانی و لیواكانی نه‌وت كه ئه‌گه‌ر بتوانرێت هه‌رچۆنێك بێت له‌م قۆناغه‌دا 25% پاشه‌كه‌وت له‌سه‌ر موچه‌یان بكرێت نه‌ك به‌و ڕێژه‌یه‌ی كه ئێستا پاشه‌كه‌وت له‌سه‌ر موچه‌كانیان ده‌كرێت”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی ناوخۆ ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، “له‌ئێستادا چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به‌و پێشنیازانه‌ی كه ئاراسته‌مان كردون”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی