ڤهكۆلينهك هۆکارێن خیانەتا ههڤژينان ژ ئێکتر ئاشکهرا دکت
باسنیوز:
توێژینەوەیەکی زانستی هۆکاری خیانەتی هاوسەران لە یەکتر، ئاشکرا دەکات، کە بریتین لە هەشت هۆکار.
توێژەوەکە لە زانکۆی ماریلاند لە ئەمریکا کراوە و 562 کەس (ژن و پیاو)، کە پێشتر خیانەتیان لە هاوسەرەکانیان کردووە، وەک نموونە وەرگیراون.
دیلان سیلتەرمان، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە رایگەیاندووە، توێژینەوەکەیان بەمەبەستی ئاشکراکردنی هۆکارەکانی خیانەت ئەنجام داوە، بۆ ئەوەی هاوسەران زانیارییان لەبارەیەوە هەبێ و بوار بە روودانی خیانەتی هاوسەری، نەدەن.
هۆکارەکانی خیانەتی هاوسەری (بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکە):
– ویستی تۆڵە کردنەوەی یەکێک لە هاوسەرەکان.
– حەزی سێکسی و وەڵامنەدانەوەی ئەو حەزە لەلایەن یەکێک لە هاوسەرەکان.
– نەبوونی خۆشەویستی و گرنگیپێدان لەلایەن یەکێک لە هاوسەرەکان.
– کەمتەرخەمیی یەکێک لە هاوسەرەکان بۆ هاوسەرەکەی.
– نەبوونی پابەندی و وەفا بۆ ئەرکەکان لەلایەن یەکێک لە هاوسەرەکان.
– کاریگەریی هەندێ بابەت، وەک سەرخۆشی و گوشاری زۆر.
– هەست نەکردن لە ماندووبوونی یەکێکیان لەلایەن یەکێک لە هاوسەرەکان.
– گەڕان بە دوای هاوبەش و کەسانی نزیکی دیکە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی