ئاگههدارییەك ژ کۆمسیۆنا بلندا سەربەخۆیا ھەلبژارتنان
ZNA- ھەولێر
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستان لە راگەیندراوێکدا وادەی پێشکەش بۆ بوون بە کارمەندی رۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستا بڵاودەکاتەوە .
ئەمەش دەقی راگەیندراوەکەیە ..
کۆمسیۆن کاتی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست دیاری کرد
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی ھەرێم ڕایدەگەیەنێت”پێشکەشکردنی داواکاری لە کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ئاب دەستپێدەکات و پڕۆسەکەش تا ١٧ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.”
پرۆسەکەش لەڕێگەی لینکی تایبەتەوە دەبێت کە لە ماڵپەڕی کۆمسیۆن (www.khec.krd ) دادەنرێت و ھەر پارێزگایەکیش لینکی تایبەت بە خۆی دەبێت.دواتریش بەشێوەی تیروپشکی ئەلیکترۆنی ناوەکان یەکلایی دەکرێنەوە و ئەو کەسانەشی بەنیازن داواکاری پێشکەش بکەن پێویستە (ژمارەی دەنگدەر، ژمارەی بنکەی دەنگدان، ناوی بنکەی دەنگدان)ی خۆیان بزانن کە مەرجە بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی داواکارییەکە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی