سۆنی بهێزترین ته‌له‌ڤزیۆن دروست كر
وشه:
له نوێترین به‌رهه‌مدا كۆمپانیای سۆنی ته‌له‌ڤزیۆنێكی زۆر به‌هێزی دروست كرد كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، ئه‌م ته‌له‌ڤزیۆنه تایبه‌ته به ئامێری “PS4” و میدیای ته‌له‌ڤزیۆنی “Netflix” بۆ بینینی به‌رنامه و فیلمه به‌ناوبانگه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كان.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی “theverge” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین ته‌له‌ڤزیۆن ده‌كات كه كۆمپانیای سۆنی به‌رهه‌می هێناوه و له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه، له نوێترین به‌رهه‌مدا كۆمپانیای به‌ناوبانگی سۆنی یه‌كێك له باشترین و به‌هێزترین جۆری ته‌له‌ڤزیۆنی دروست كرد كه جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشتر ئه‌م ته‌له‌ڤزیۆنه به‌سیسته‌می “OLED and LCD 4K HDR” كار ده‌كات و سۆنی ده‌ڵێت، ئه‌م ته‌له‌ڤزیۆنه دیمه‌نه‌كانی ناوه‌وه‌ی زۆر به‌شێوازێكی جوان پێشان ده‌دات.
سۆنی ئه‌وه‌یشی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ته‌له‌ڤزیۆنه به دوو جۆری جیاواز دروست كراوه كه پێكدێن له “A9F و Z9F” هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی جیاوازه له نێوان ئه‌م دوو سیسته‌مه‌دا ئه‌وه‌یه كه “A9F به سیسته‌می OLED كار ده‌كات” و “Z9F یش به سیسته‌می LED كار ده‌كات”.
سۆنی كۆمپانیایه‌كی ئه‌لیكترۆنییه و له حه‌وتی ئایار/مایۆی ساڵی 1946 له تۆكیۆ پایته‌ختی ژاپۆن دامه‌زراوه كه ئه‌م كۆمپانیایه گرنگی ده‌دات به به‌رهه‌مهێنانی “كامێرا، مۆبایل، ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان، یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و كۆمپیوته‌ر”، هه‌روه‌ها گرنگترین به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه دروستكردنی ئامێری “Playstation” بوو كه ئێسته یه‌كێكه له باشترین ئامێره‌كانی دنیا، هه‌روه‌ها له به‌رهه‌مهێنانی “كامێرا، مۆبایل و كۆمپیوته‌ر”یش سه‌ركه‌وتنێكی زۆری به‌خۆوه بینیوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی