نێچیرڤان بارزانی بهحسێ ئێكگرتنا هێزێن پێشمەرگەى دکت
رووداو – هەولێر
لە وەڵامی هاونیشتمانییەک، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و دروستکردنی هێزێکی نیشتمانی دەکات لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (یەکشەممە، 5-8-2018) لە وەڵامی هاونیشتمانییەکی سلێمانی لەبارەی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە رایگەیاند “راستییەک هەیە، ئەویش ئەوەیە ئێمە مێژوویێکی ناخۆشمان لە کێشەی ناوخۆ و مەسەلەی یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە هەیە، بەڵام ئەوەی گرنگە لە دوای ئەو رۆژە ناخۆشانەی شەڕی ناوخۆ، هەتا ئێستا ئەو دوو هێزە زۆر بەباشی بەیەکەوە کاریان کردووە”.
سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرنامەی ئێستای حکومەت ئاشکرا دەکات و دەڵێ “بەرنامەی حکومەتی هەرێم ئەوەیە: هێزەکانی 70 و 80 و هێزەکانی دیکە لە وەزارەتی پێشمەرگە کۆبکرێنەوە، تائێستاش توانیومانە کۆمەڵێک لەو هێزانە کۆبکەینەوە”.
لەبارەی هۆکاری زووتر یەکنەگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە نێچیرڤان بارزانی دەڵێ “زۆر بەداخەوە لە دوای ساڵی 2014 کە شەڕی داعش دەستیپێکرد و هەموو هێزەکان خەریکی بەرگریکردن بوون لە کوردستان، ئەو پرۆسەیە وەستا، بەڵام ئێستا کاتی ئەوەیە جارێکی دیکە دەست بەو پرۆسەیە بکەینەوە. کۆمەڵێکی زۆر لەوانە لەژێر یەک چەتر کۆبوونەوەتەوە و وەزارەتی پێشمەرگە سەرپەرشتییان دەکات، ئەوانەی ماویشن و لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەگەن، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێستا پلانی هەیە بۆ ئەوەی ئەمانە جارێکی دیکە لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە کۆبکاتەوە. نازانم کەی پرۆسەکە تەواو دەبێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەمە یەکێکە لە ئەولەویەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و، بەدڵنیاییەوە ئەو کارە ئەنجامدەدەین”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی