هۆکارێن دروستبوونا کێشان دناڤبهرا ههڤژينان دا
ئێن ئارتى2:
زۆرکات دووبارەبوونەوەی هەندێک کێشە لە نێوان هاوسەرەکاندا دەبێتە ڕۆتین و ناتوانن لە یەکتر تێبگەن.
ماڵپەڕی ” sayidaty” باس لە هەندێک لەو هۆکارانە دەکات کە دەبنە هۆی دروستبوونی کێشەی بەردەوام.
-دڵپیسی بەردەوام یەکێکە لەو هۆکارانەی بەردەوام دەبێتە کێشە، هەرچەندە دڵپیسی بە سروشتی لە مرۆڤدا هەیە، بەڵام زیاد لە پێویست کێشە دروست دەکات.
-قبوڵنەکردنی جیاوازییەکان دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشەکان، یاخود هەریەکەیان ئامانجێکی جیاوازی هەبێت و پشتگیری لە یەکتر نەکەن.
-زۆر بەسەربردنی کات لە دەرەوەی ماڵ و کات نەبەخشین بە یەکتر زیاتر کێشەکان ئاڵۆز دەکات.
-توڕەبوونی زۆر و دوودڵی بەرامبەر هاوسەرەکەت دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەتان لە یەکتر.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی