چەند ئاسانكاری بۆ وان كه‌سێن مۆبایلا ئایفۆنێ بکاردئينن
باسنيوز:
1- بارگاویكردنى ئایفۆنه‌كه‌ت، بێزاربوویت له چاوه‌ڕوانكردنى مۆبایله‌كه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى به تواوهتى بارگاوى ببرێت, به‌یه‌ك كلیك له‌سه‌ر شاشه‌ى مۆبایله‌كه‌ت ده‌توانى به كاتێكى كه‌متر بارگاوى بكه‌یت, ئایكۆنى فڕۆكه‌كه كارا بكه، به %4 خێرایى بارگاوى كردنه‌كه‌ى زیادده‌كات.
2- خۆت له‌رزین (هه‌ززه) بۆ مۆبایله‌كه‌ت دابنێ، هه‌نگاوه‌كانى دانانى له‌رزینى تایبه‌ت به‌خۆت، سه‌ره‌تا ده‌چیته سه‌ر ئایكۆنى (Settings), دواتر په‌نجه‌یه‌ك به (Sounds) بنێ, هه‌نگاوى سێیه‌م ده‌چیته سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ى كه ده‌ته‌وێت له‌رزینه تایبه‌ته‌كه‌ى خۆتى بۆ دابنێت، بۆ نمونه (Ringtone)، دواى چوونه سه‌ر یه‌كێك له‌و به‌شانه، هه‌نگاوى پێش كۆتایى كلیك له‌سه‌ر یه‌كه‌م فرمان ده‌كه‌یت به ناونیشانى (Vibration)، هه‌نگاوى كۆتایى فرمانى (Create New Vibration) ده‌كه‌یته‌وه.
3- به‌رنامه‌ت زۆر كردۆته‌وه له‌سه‌ر ئایفۆنه‌كه‌ت و ده‌ته‌وێت به خێرایى دایانبخه‌یت, ئێستا كۆمپانیاى ئه‌پڵ ئاسانكارى كردووه بۆ به‌كارهێنانى ئایفۆن, ده‌توانى سێ به‌رنامه له یه‌ك كاتدا دابخه‌یت، ده‌توانیت سێ په‌نجه‌ى ده‌ستت پێكه‌وه به‌كاربهێنیت، واتا سێ به‌رنامه پێكه‌وه داده‌خه‌یت.
4- ناردنى نامه‌ى ئۆتۆماتیكی بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ى كه جوابت نه‌داونه‌ته‌وه، هه‌نگاوه‌كانى دانانى نامه‌ى تایبه‌ت به‌خۆت بۆ جوابدانهوهى خێرا كاتێك په‌یوه‌ندیت پێوه ده‌كریت و سه‌رقاڵیت یاخود ماندوویت، سه‌ره‌تا ده‌ڕۆیته (Setting)، دواتر فرمانى (Phone) هه‌ڵده‌بژێرى، كۆتا هه‌نگاو كلیك (Respond With Text) ده‌كه‌ین، له بۆشاییه‌كان ئه‌و نامه‌یه بنووسه كه ده‌ته‌وێت له‌و باره‌دا بینێریت.
سه‌رچاوه: دیجیتال سپاى
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی