بانكا نێڤ ده‌وله‌تی، ستراتیژ و پلانێن درێژخایه‌ن هه‌نه بۆ كاركرنێ لگه‌ل په‌رله‌مانێ كوردستانێ
هەولێر-KDP.info-
گهورهڕاوێژكار له بانكی نێوده‌وڵه‌تی، میچێل ئۆبراین، دەڵێ، ستراتیژییه‌ت و پلانی درێژخایه‌نیان هه‌یه بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن په‌یوه‌ندییه‌كان پێش بخرێن.
سه‌عات 10ی ئه‌مڕۆ 2018/8/1، لیژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان، به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی مه‌له‌فه‌كانی لێكۆڵینه‌وه و كاركردن له‌سه‌ر پرسه ئابوورییه‌كان له پرۆسه‌ی یاساداناندا، له‌گه‌ڵ گهورهڕاوێژكار له بانكی نێوده‌وڵه‌تی میچێل ئۆبراین، كۆ بوونه‌وه.
وه‌فده‌كه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی دوو كۆبوونه‌وه‌یان له ته‌لاری په‌رله‌مان ئه‌نجام دا، له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا كه به ئاماده‌بوونی د.عیزه‌ت سابیر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و فوئاد ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ڕێوه چوو، وه‌فده‌كه له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ى په‌رله‌مان چۆنیه‌تیی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ههردوول او ستراتیژییه‌تی كاری بانكی نێوده‌وڵه‌تی له داهاتوودا گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا و بڕیار درا، په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌وام بن هه‌م بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی تواناكانی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه هه‌میش په‌ره‌پێدان به‌و توێژینه‌وانه‌ی كه ره‌هه‌ندی ئابوورییان هه‌یه.
له كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌میشدا كه له هۆڵی مادده‌ی 140ی په‌رله‌مان به‌ڕێوه چوو، كه سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران و به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئاماده‌ی بوون، له‌گه‌ڵ وه‌فده‌كه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی چه‌ندین مه‌له‌فی په‌یوه‌ست به ریفۆرمی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان و كێشه و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌می تاووتووو كران.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوا كرا، بانكی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام بێت له پشتگیریكردنى لیژنه تایبهتمهندهكانى په‌رله‌مان به تایبه‌تی له خوولی داهاتووی په‌رله‌ماندا كه كاری زۆریان له‌پێشه.
له‌لایه‌ن خۆیشییه‌وه گهورهڕاوێژكار له بانكی نێوده‌وڵه‌تی میچێل ئۆبراین، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه ستراتیژییه‌ت و پلانی درێژخایه‌نیان هه‌یه بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن په‌یوه‌ندییه‌كان پێش بخرێن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی