سەرۆك بارزانی پێشوازی ل هونەرمەند شەڤگەر هۆڤاك کر
باسنيوز:
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی ٨ـی ٢٠١٨ لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی پێشوازی لە هونەرمەندی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر شەڤگەر هۆڤاک كرد.
لە دیدارەكەدا هونەرمەند شەڤگەر رایگەیاند کە ئەمڕۆ خەونی گەورەی ژیانم هاتە دی و هاتووم بەڵێن و وەفای دڵسۆزیم بۆ خاک و ڕێبازی پاکی کوردایەتی و نیشتمانپەرەوەری دووپات بکەمەوە و تا هەناسەم هەبێت خزمەتی گەل و وڵات و پێشمەرگە دەکەم.
سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرهێنان، ڕێز و پێزانینی بۆ هەڵوێستە نیشتیمانپەرەوەرییەکانی هونەرمەند شەڤگەر دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواست.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی