سه‌در مه‌رجێن سه‌رۆك وه‌زیرێ داهاتى يێ عێراقێ ئاشكه‌را دكت
SNN:
موقته‌دا سه‌در چه‌ه‌ند مه‌رجێك بۆ هاوپه‌یمانێتیكردن له‌گه‌ڵ كوتله براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن داده‌نێت و 40 مه‌رجیش بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عیراق دیاریده‌كات، گرنگترینیان ده‌بێ كاندیدێكی سه‌ربه‌خۆ و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه بێت.
سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در، له راگه‌یاندراوێكی دهستنوسدا، مه‌رجه‌كانی ره‌وته‌كه‌ی بۆ هاوپه‌یمانێتیكردن و دیاریكردنی كاندیدێك بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عیراق دیاریكردووه، جه‌ختیشی له‌وه كردۆته‌وه كه نابێ دابه‌شكردنی پۆستی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای موحاسه‌سه بێت، به‌ڵكو ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای پسپۆڕی و لێهاتوویی ئازایه‌تی بێت.
له مه‌رجه‌كانی سه‌در بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی، ئه‌وه‌یه كه وه‌لائی هاوپه‌یمانێتییه‌كه ته‌نها بۆ عیراق بێت و هیچ لایه‌نێكی ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ش ده‌موچاوه كۆنه‌كان بۆ وه‌رگرتنی پۆسته حكومییه‌كان له كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت كاندید نه‌كه‌ن.
سه‌در داواشیكردووه لیژنه‌یه‌كی باڵا به سه‌رپه‌رشتی دادگای عیراقی پێكبهێنرێت بۆ سزادانی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵییان له‌سه‌ر هه‌یه.
مه‌رجێكی دیكه‌ی سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی، بریتییه له پێدانی پۆسته جێبه‌جێكارییه‌كان به كه‌سانی ته‌كنۆكرات و تایبه‌تمه‌ند، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای پشك پشكێنه‌ی حزبی و تایفی.
له‌باره‌ی ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عیراقیش، موقته‌دا سه‌در مه‌رجه‌كانی ئاشكراكردووه، گرنگترینیان ئه‌وه‌یه ده‌بێ كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه بێت، هه‌روه‌ها نابێ خاوه‌نی دوو ره‌گه‌زنامه بێت و له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانییش كه‌سێكی خوازراو بێت، نابێ به‌هیچ جۆرێكیش خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو كاندید بكات، كه‌سێكی خاوه‌ن رابردوو باش و ده‌ستپاك بێت، ئازا‌و خۆڕاگر بێت له‌به‌رده‌م گوشاره ده‌ره‌كییه‌كان و كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی باڵای وڵات بكات و بتوانێت به زمانێكیش قسه بكات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی