بۆ هەلبژارتنێن هەرێما كوردستانێ 38 قەواره‌يان ناڤێن خۆ تۆماركرينه
ZNA – هەولێر
بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30ی ئه‌یلول هەرێمی كوردستان 38 قه‌واره‌ی سیاسی خۆیان تۆماركردووه و سێ قه‌واره‌ش ره‌تكراونه‌ته‌وه.
شۆڕش حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی به میدیاكانی راگه‌یاند “ئێمه وه‌كو كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی به‌رده‌وامیین له‌گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانی پێویست بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30ی ئه‌یلوولی 2018، ئێمه له 27ی مانگ ده‌ستمان كرد به تۆماركردنی قه‌واره سیاسییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، پاش ئه‌وه‌ی له به‌رواری 7ی ئه‌م مانگه كۆتایی به‌واده‌ی تۆماركردنه‌كه هات، ئه‌مڕۆ خرایه به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران بۆ په‌سه‌ندكردنی، ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانیش ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا قه‌واره‌كانییان په‌سه‌ندكرد”.
له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و قه‌واره سیاسییانه‌شی كه خۆیان بۆ به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلوولی داهاتوو تۆماركردووه، شۆڕش حه‌سه‌ن رایگه‌یاند “ژماره‌ی ئه‌و قه‌وارانه‌ی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلوول تۆماركردووه ژماره‌یان 38 قه‌واره‌یه، هه‌روه‌ها سێ قه‌واره‌ی سیاسیش ره‌تكراونه‌ته‌وه”.
دواتر ناوبراو به‌رده‌وام بوو له خوێندنه‌وه‌ی ناوی قه‌واره سیاسییه‌كانی تۆماركراو له كۆمیسیۆن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30ی ئه‌یلول كه ئه‌وانیش به‌پێی ریزبه‌ندیی خۆ تۆماركردنییان دیاریكراوه ئه‌مانه‌ن:
ئەو قه‌وارانه‌ی كه ره‌تكراونه‌ته‌وه سێ هاوپه‌یمانێتی بەناوەكانی،(هاوپه‌یمانی سۆرایا.-لیستی هاوپه‌یمانی بۆ یه‌كسانی توركمانی
– لیستی ئێزیدی دیموكراتی).
ئەو به ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌وارانه‌ش گوتی “هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كه‌موكورتییانه‌ی هه‌یانبوو له‌و دێكیۆمێنتانه‌ی كه پێویست بوو پێشكه‌شی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی بكه‌ن”.
سه‌باره‌ت به تۆماركردنی هاوپه‌یمانییەتییه‌كانیش رایگه‌یاند “له 18 تا 20ی مانگ پاش په‌سه‌ندكردنی واده‌ی تانه‌ی ئه‌و قه‌وارانه‌ی ده‌یانه‌وێت تانه بده‌ن له ره‌تكردنه‌وه‌ی قه‌واره‌كانییان ده‌ست ده‌كرێت بە تۆمارکردنی هاوپەیمانییەتییەکان”.
شۆڕش حه‌سه‌ن له‌كۆتایی قسه‌كانیدا” له سێ تا 25ی مانگی تەمووزی داهاتوو لیستی كاندیدانی ئه‌و قه‌واره سیاسییانه وه‌رده‌گرین كه تۆماركراون و پێویسته له مانگی داهاتووه‌وه لیسته‌كانییان پێشكه‌ش بكه‌ن و قه‌واره‌كان زۆرن و كاندیدان زۆر ده‌بن، بۆیه پێویستی به وردبینی زیاتر هه‌یه”.
له‌كۆتایی قسه‌كانیدا شۆڕش حه‌سه‌ن گوتیشی تا ئێستا هیچ لیستێك تۆمارنه‌كراوه كه عه‌ره‌بی بێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی