وەزارەتا پەروەردێ راگههاندنهك بهلاڤكر
سپى ميديا:
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەپێی ئەو خشتەی دانراوە بۆ بەشەکانی (کشتوکاڵ و خوێندنی ئیسلامی) تاقیکردنەوەکان لە ڕۆژی عەرەفەشدا لەکاتی خۆیدا ئەنجامدەدەرێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە سەرۆکی لیژنەی باڵا لە وەزارەتی پەروەردە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی سنوری پارێزگاکانی هەرێمی کردووە ئاماژە بەوە کراوە، دوای دروستبوونی دەنگۆی ئەوەی کە گوایە تاقیکردنەوەکانی بەشەکانی (خوێندنی ئیسلامی و کشتوکاڵ) لەم هەفتەیەدا بەتایبەتی لە ڕۆژی عەرەفەدا ئەنجامنادرێن دوورە لە ڕاستییەوە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەمەبەستی نەهێشتنی گومان لای خوێندکاران و قوتابیان ڕۆژی ١٢ی حوزەیران هەریەکە لە بەشەکانی (خوێندنی ئیسلامی و کشتوکاڵ) لەناو هۆڵەکانی خوێندندا ئاگاداربکرێنەوە کە لە ڕۆژی عەرەفەشدا تاقیکردنەوە ئەنجامدەدرێت.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لەبەر بەرژەوەندی خوێندکاران و قوتابیان بۆئەوەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی ئامادەیی کۆتایی پێبێت، ڕۆژی پینج شەممە بەرواری ١٤/٦/٢٠١٨ تاقیکردنەوەکان بەپێی ئەو خشتەی دانراوە و بەڕێوەدەچێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە ٢٧ی مانگی ڕابردووە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی پۆلی ١٢ی ئامادەیی و ٩ی بنەڕەتی و ئامادەیی ئیسلامی و نەخۆشیاری و مامانی بەرێوەچوو.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی