ل په‌یوه‌نديا خۆشتڤيێ دا ئه‌ڤ ئافره‌ت سه‌ركه‌فتى دبن
وێستگە ستایل-
شێوازی مامه‌ڵه و ڕه‌فتاركردن به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌كان، ئه‌و ئافره‌تانه‌ش كه خاوه‌نی ئه‌م چوار تایبه‌تمه‌ندیه بن ئه‌وه له په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و ژیانی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو ده‌بن.
1- ئەو خانمەی بە بێدەنگی خۆشەویستی خۆی دەردەبڕێت : پیاوان هەمیشە ئارەزوو دەكەن ئەو ئافرەتی دەچێتە ژیانیەوە گرنگی پێبدات و نرخی بزانێت ، بەڵام پێش هاوسەرگیری ئەو ئافرەتەی زیادە ڕەوی بكات لە دەربڕینی خۆشەویستی تەنها بۆ ئەوەی دڵی ئەو پیاوە بەدەست بهێنێت ئەوە سەركەوتوو نابێت ، بە مانایەكی دیكە ئەو ئافرەتەی ڕاقیە ئەوە پێش هاوسەرگیری دەتوانێت خۆشەویستی خۆی بۆ ئەو پیاوە دەرببڕێت كە خۆشی دەوێت لەڕێی ئەوەی بەشەرمێكەوە تەماشای ئەو كەسە بكات كە خۆشی دەوێت و ڕێزی لێبگرێت و هەموو ڕۆژێك ئەو كەسە بێزار نەكات كە خۆشی دەوێت .
2- ئەو خانمەی هەتا سنورێكی دیاریكراو هەست و سۆزی خۆی دەردەبڕێت :خانم زیادە ڕەویكردن لە دەربڕینی هەست و سۆزدا وادەكات ئەو كەسەی خۆشت دەوێت لێت دوور بكەوێتەوە ، هەوڵبدە سنورێكت هەبێت بۆ دەربڕینی هەست و سۆزەكانت.
3- پیاوان لەو خانمانە دوور دەكەونەوە كە بەردەوام دەڵێن ( ماندوین یان بێزار و خەمبارین یان دوودڵین ) خانم هەوڵبدە هەمیشە بەهێز بیت و وەك كەسایەتی خۆت مامەڵە و ڕەفتار بكە و لەتەمسیل كردن دوور بكەورەوە بۆ ئەوەی ئەو كەسەی خۆشت دەوێت لێت دوور نەكەوێتەوە .
4- ئەو ئافرەتەی لەگەڵ مێردەكەی هەوڵبدات بۆ ئەوەی ژیانیان باشتر ببێت لەڕووی دارای و كۆمەڵایەتیەوە زۆر سەركەوتوو دەبێت لە ژیانی هاوبەشیدا .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی