حوزه‌یران 22, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

بارزانی: ئه‌وا بناڤێ پەسەندكرنا بوودجێ روودايى چەوساندنەكا پلان بۆ دارێژى يا گەلێ كوردستانێ يه‌

بارزانی: ئه‌وا بناڤێ پەسەندكرنا بوودجێ روودايى چەوساندنەكا پلان بۆ دارێژى يا گەلێ كوردستانێ يه‌
K24 – هه‌ولێر:

سەرۆك بارزانی بەبۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینی خەڵكی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌: ” ئەوەی بە ناوی پەسەندكردنی بوودجە لە 3ـی 3ـی 2018 لە پارلەمانی عێراقدا ڕووی دا بە ڕوونی بریتی بوو لە پێشێلكردنی شەراكەت و تەوافوق و تەوازون و بنەماكانی دەستوور و چەوساندنەوەیەكی پلان بۆ داڕێژراوی گەلی كوردستان. هیوادارم ئەو هەڵسوكەوتە زۆر لە ڕاستییەكانی بۆ ناوخۆی كوردستان و دەرەوە ئاشكرا كردبێت و بزاندرێت كە گەلی كوردستان لەگەڵ چ عەقڵیەت و فەرهەنگێك تەرەفە. كاتی ئەوە هاتووە لە وەڵامی ئەو كردارەی پارلەمانی عێراقدا هەموو لایەنە كوردستانییەكان پێكەوە كۆببنەوە و بڕیارێكی گونجاو و هاوبەش بدەن”.

هه‌روه‌ها له‌ په‌یامه‌كه‌دا كه‌ به‌بۆنه‌ی بیستوحه‌وته‌مین ساڵڕۆژی ڕاپەڕینی خەڵكی كوردستانه‌وه‌یه‌، بارزانی سڵاوی بۆ گیانی پاكی شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی گەلی كوردستان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەرانی كوردستان ناردووه‌و ده‌ڵێت: “لەیادی ڕاپەڕیندا پێزانینم بۆ خەڵكی كوردستان هەیە و پڕ بە دڵ سوپاسیان دەكەم كە لەبەرانبەر ئابڵۆقە و گوشار و داگیركاریدا بە سەربەرزی و خۆڕاگری و بە ئیرادەیەكی پۆڵایین وەستاون”.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌وی به‌وه‌كردووه‌ كه‌، ڕاپەڕینی بەهاری 1991 هێمای خۆبەدەستەوەنەدان و قبوڵنەكردنی زوڵم و داگیركارییە، دەستكەوتەكانی ئەو ڕووداوە مەزنە دیارن و ڕاپەڕین پەندێكی گرانبەهایە بۆ هەموومان كە ماف و ئازادی نابەخشرێت بەڵكو دەبێ وەدەستی بهێنین”.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

لە بیستو حەفتەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی خەڵكی كوردستان هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی گەلەكەمان و سڵاو لە پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەرانی كوردستان.

ڕاپەڕینی بەهاری 1991 هێمای خۆبەدەستەوەنەدان و قبوڵنەكردنی زوڵم و داگیركارییە، دەستكەوتەكانی ئەو ڕووداوە مەزنە دیارن و ڕاپەڕین پەندێكی گرانبەهایە بۆ هەموومان كە ماف و ئازادی نابەخشرێت بەڵكو دەبێ وەدەستی بهێنین.

ئەوەی بە ناوی پەسەندكردنی بوودجە لە 3ـی 3ـی 2018 لە پارلەمانی عێراقدا ڕووی دا بە ڕوونی بریتی بوو لە پێشێلكردنی شەراكەت و تەوافوق و تەوازون و بنەماكانی دەستوور و چەوساندنەوەیەكی پلان بۆ داڕێژراوی گەلی كوردستان. هیوادارم ئەو هەڵسوكەوتە زۆر لە ڕاستییەكانی بۆ ناوخۆی كوردستان و دەرەوە ئاشكرا كردبێت و بزاندرێت كە گەلی كوردستان لەگەڵ چ عەقڵیەت و فەرهەنگێك تەرەفە. كاتی ئەوە هاتووە لە وەڵامی ئەو كردارەی پارلەمانی عێراقدا هەموو لایەنە كوردستانییەكان پێكەوە كۆببنەوە و بڕیارێكی گونجاو و هاوبەش بدەن.

لەیادی ڕاپەڕیندا پێزانینم بۆ خەڵكی كوردستان هەیە و پڕ بە دڵ سوپاسیان دەكەم كە لەبەرانبەر ئابڵۆقە و گوشار و داگیركاریدا بە سەربەرزی و خۆڕاگری و بە ئیرادەیەكی پۆڵایین وەستاون.

مسعود بارزانی

4ـی3ـی2018

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi