ل باژێرهكى مرن قەدەغەیە
خەندان-
لە شاری لۆنگێربینی نەرویژ مردن (قەدەغەیە)، دەسەڵاتدارانی ئەو شارە خەڵکییان ئاگادارکردووەتەوە کاتێک بەهەر شێوازێک دەمرن دەبێت لە دەرەوەی سنووری ناوچەکەیاندا بەخاک بسپێیردرێن و مەراسیمیان بۆ بکرێت.
لۆنگێربینی نەرویژ یەکێکە لە شارە دەگمەن و ناوازەکان لەسەر گۆی زەوی لەهەموو روویەکەوە، تێیدا خەڵکانی زاناو کرێکارانی کانە بەردین و خەڵووزەکانی تێدا دەژین و هاوشانی یەک ژیان دەگوزەرێنن.
مردن لەو شارە بەهەر هۆکارێک بێت قەدەغەیە، تەنانەت ئەگەر بەهۆکاری سروشتی بێت یان جەڵتەی دڵ یان کوشتن یان بەشێوەی لەناکاو، بەجۆرێک مردن لەو شارە بەکارێکی نایاسایی هەژمار دەکرێت هەموو خەڵکی ئەو ناوچەیەش ئەو یاسایە لایان ئاشکرایەو هەموویان دەزانن، دەیان ساڵە گۆڕستانەکان داخراون.
ئامۆژگاری خەڵكی ئەو شارە کراوە کە دەبێت لە دووریی دوورگەکەیان بۆ مردن و مەراسیمی بەخاک سپاردن ئامادەکاری بکەن و بەخاکیان بسپێرن.
زاناکانی ئەو ناوچەیە ترسیان لەوە هەیە بەهۆی بەخاکسپاردنی مردووەکانەوە جۆرەها نەخۆشی کوشندە بڵاوببێتەوە، دوای ئەوەی ساڵی 1998 بۆیان ئاشکرابووە کە بەهۆی ئەنفلۆنزاییەکی ئیسپانییەوە نزیکەی 100 ملیۆن کەس لە ساڵی 1917 مردوون، هۆکارەکەش دەگەڕێننەوە بۆ ئێسکوپرسکی مردووەکان کە ئەو نەخۆشییەی بڵاوکردووەتەوە.
لەو شارەدا دەسەڵاتداران بەخێوکردنی پشیلەیان قەدەغە کردووەو خواردنەوە کهولییەکانیش دەبێت بەبڕی پێویست بێت و بەکارتی تایبەت خەڵکی دەیکڕن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی