حوزه‌یران 22, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

بەغدا دەرکرنا کارته‌كا فەرمی يا وه‌ڵاتیێن هەرێما کوردستانێ راگرت

بەغدا دەرکرنا کارته‌كا فەرمی يا وه‌ڵاتیێن هەرێما کوردستانێ راگرت

باسنيوز:

حکوومەتی عێراق بە بیانووی جۆراوجۆر، ڕاییکردنی مامەڵەی ڕەگەزنامە و پاسپۆرت و کارتی نیشتمانیی هاووڵاتییانی کوردستان ئاستەنگ دەکات، بەڕێوەبەری ڕەگەزنامەی سلێمانیش ڕای دەگەیەنێت کە ماوەی پێنج مانگە مووچەکانیان نەنێردراوە.

عەمید محەمەد سەعید، بەڕێوەبەری رەگەزنامەی سلێمانی، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: “ماوەی پێنج مانگە حكوومەتی بە پاساوی جۆراوجۆر مووچەی كامەندانی بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی نەناردووە و بەهۆی پچڕانی هێڵی ئینتەرنێت (نێت وۆرک)ی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان، بەشێكی زۆر لە ئیش و كارەكانمان پەكیان كەوتووە”.

بەڕێوەبەری ڕەگەزنامەی سلێمانی گوتیشی: “حكوومەتی عێراقی ماوەی مانگێك زیاترە هێڵی ئینتەرنێتی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدای بڕیوە، بێگومان ئەو هێڵی ئینتەرنێتە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە كارتی نیشتمانیییەوە هەیە، بۆیە ئەمەش وای كردووە ئیش و كارەكانمان بوەستێن، بەڵام ئەو ئیش و كارانەی كە پەیوەندییان بە ئیشی دەستەوە هەیە، كارمەندەكانمان بە شێوەیەكی دڵسۆزانە ئیشی خۆیان دەكەن، بەڵام ئێستا بەهۆی بچڕاندنی هێڵی ئینتەرنێتەوە كارتی نیشتمانی ناكەین”.

عەمید محەمەد سەعید، ڕوونیشی كردەوە: “حكومەتی عێراقی بیانووی زۆرە، یەكێك لە بیانووەكان ئەوەیە گوایە ڕێژەی كارمەندەكانی ئێمە لەگەڵ كارمەندانی ئەوان جیاوازە، یان جیاوازی لە هەیكەل و پێكهاتەی بەڕێوبەرایەتییەكەماندا هەیە، لە كاتێكدا پێشتر ئێمە هەر بەو شێوەیە كارەكانی خۆمان كردووە و بەغدا هیچ گرفتێكی نەبووە.”

بەڕێوەبەری ڕەگەزنامەی سلێمانی ئەوەی ئاشکرا کرد کە پەرلەمانتارێكی عێراق، ڕاپۆرتێكی ئەوانی ڕەوانەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق كردووە و ئەوان چاوەڕێی ئەوە دەكەین، بەغدا كێشەكانیان چارەسەر بكات و ”مافەكانمان بۆ بگەڕێنێتەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi