به‌رپرسه‌كى وه‌زاره‌تا پێشمه‌رگه‌ى ده‌رباره‌ی مووچێ پێشمه‌رگه‌ى رۆنكرنێ دده‌ت
باسنيوز:
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه چه‌ند زانیارییه‌ك ئاشكرا ده‌كات.
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند: “به‌رده‌وامین له دابه‌شكردنی مووچه‌ی لیواكانی پێشمه‌رگه، رۆژ به رۆژ لێژنه‌كان به‌رده‌وامن، تاوه‌كو مووچه‌ی هه‌موو لیواكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ته‌واو ده‌كرێن”.
به‌پێی زانیاریه‌كان ئه‌و پاره‌یه‌ی ئه‌مریكا بۆ پێشمه‌رگه ناردوویه‌تی، بڕی 365 ملیۆن دۆلاره.
ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه، مووچه‌ی ئه‌و لیوایانه له پاره‌ی ئه‌مریكا بۆ پێشمه‌رگه ده‌درێت، هیچ گرفتێكیش له دابه‌شكردنی مووچه‌ی لیواكان نییه، به‌ڵام سیسته‌مه‌كه وا دانراوه، بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌كانیان، رۆژانه سێ بۆ چوار لیوا ده‌ست نیشان ده‌كرێن، پڕۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه و ناوه‌ستێت، تاوه‌كو كۆتایی به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاشكراشی كرد، كه 14 لیوا و پێنج فه‌وج و بنكه‌كانی مه‌شقی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، مووچه‌كانیان له لایه‌ن ئه‌مریكاوه دابین ده‌كرێت.
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بۆ (باس‌نیوز)، گوتیشی: “دابه‌شكردنی مووچه‌یه‌كی تر بۆ پێشمه‌رگه په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی دارایی هه‌یه و ئه‌وان خشته‌كه راده‌گه‌ینن ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانی بڕیاری ئه‌وان ده‌كه‌ین”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی