په‌رله‌مانتاره‌ك: یاسايا خانه‌نشین و چاكسازيێ د مووچه‌ى دا د به‌رژه‌وه‌نديا گشتی دایه
باسنيوز:
په‌رله‌مانتارێكی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌دات، كه یاسای خانه‌نشینی و چاكسازی له مووچه‌دا، له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدایه.
ئاواز حه‌مید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: “پرۆژه یاسای خانه‌نشینی و چاكسازی له مووچه‌دان كه له په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ند كرا، له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌كدایه و سه‌رجه‌م ئه‌م ده‌نگۆ و هێرشانه‌ی كه ده‌كرێته سه‌ر په‌رله‌مانتاران له سه‌ر ده‌نگدان بۆ ئه‌و پرۆژه یاسایه هه‌ڵه له‌یه‌ك تێگه‌یشتنه، چونكه ئه‌وه‌ی كه یاساكه بخوێنێته‌وه ئه‌وكاته ده‌زانێك كه ئه‌و یاسایه گرنگی خۆی هه‌یه”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئه‌وه‌شی خسته روو، كه ئه‌وان كاتێك بڕیاریان دا و به‌یاسا دیاری‌یان كردووه، مووچه‌ی خانه‌نشینی له 300 هه‌زار كه‌متر نه‌بێت، ئه‌وا شتێكی باشه ته‌نانه‌ت كه‌سانێك هه‌ن بڕی خانهنشینهكهیان ته‌نیا 160 هه‌زار دیناره و ئێستا مووچه‌ی ئه‌وانه ده‌بێته 300 هه‌زار دینار، مووچه‌ی خانه‌نشینی پله تایبه‌ته‌كانیش كه‌م ده‌كرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و هێرشانه‌ی كه ده‌كرێته سه‌ر په‌رله‌مانتاران، ئاواز حه‌مید، په‌رله‌مانتار، بۆ (باس‌نیوز)، گوتیشی: “پۆستی په‌رله‌مانتاری یه‌كێكه له‌و پۆسته تایبه‌تانه‌ی وڵاتكاتێك كه خانه‌نشین ده‌كرێ،ن شتێك نییه كه له مافی خۆیان زیاتر وه‌ربگرن، ئێستا به‌و یاسایه نوێیه هه‌ر په‌رله‌مانتارێك كه ته‌مه‌نیان گه‌یشتبێته سه‌رووی 50 ساڵی و خزمه‌تیشی 15 ساڵ زیاتر بێت، ئه‌وا خانه‌نشین ده‌بن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی خوار ئه‌و ته‌مه‌نه، ده‌توانن بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كانیانی پێشوویان، یان ده‌توانن خانه‌نشین بن به له %25ی مووچه‌كانیان”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی