حوزه‌یران 22, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

نه‌جیبه‌ نه‌جیب: دەنگى ب پڕۆژێ یاسایا بودجێ ناده‌ین

نه‌جیبه‌ نه‌جیب: دەنگى ب پڕۆژێ یاسایا بودجێ ناده‌ین
كوردستان تيڤى:

لە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ حەوت ترلیۆن دینار كەمكراوەتەوە، بەڵام هەرێمی كوردستان تەنیا بۆ مووچە پێویستی بە زیاتر لە ده‌ ترلیۆن دینارە.

پشكی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ حەوت ترلیۆن دینار كەمكراوەتەوە، بەڵام هەرێمی كوردستان تەنیا بۆ مووچە پێویستی بە زیاتر لە ده‌ ترلیۆن دینارە، جگە لە خەرجی و كرێی كۆمپانیا نەوتییەكان و خەرجی وەبەرهێنان.

فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان داواكارن رێژه‌ی له‌سه‌دا حه‌ڤده‌ی بودجەی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان تەرخان بكرێت و وەك پارێزگاكان مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان نەكرێت، هه‌روه‌ها بەشە بودجەی پێشمەرگە دیاری بكرێت و هەرێمی كوردستان لە بودجەی گەشەپێدانی هەرێمایەتی بێ بەش نەكرێت، بۆیه‌ بایكۆتی دانیشتنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانیان لەبارەی بودجەوە كردووە.

نه‌جیبه‌ نه‌جیب ئەندامی لیژنەی وه‌به‌رهێنان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: سەرۆك وەزیرانی عێراق ئامادە نییە گۆڕانكاری لە پڕۆژە یاسای بودجەدا بكات و داواكاری كورد جێبەجێ بكات، بەجۆرێك دەیەوێت بەمشێوەی كە هەیە پڕۆژە یاسای بودجە پەسەند بكرێت كە ئەمەیش بەهیچ شێوەیەك لە بەرژوەندی هەرێمی كوردستان نییە، گوتیشی: بە هیچ شێوەیەك دەنگ بە پڕۆژە یاسایی بودجە نادەن تا داواكارییەكانی كورد جێگیر نەكرێن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi