پاسەوانێن بەرپرس و بارەگههان،دێ ئێنه رێكخستن
هەولێر-KDP.info-
جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێ، بڕیارە پاسەوانی بەرپرسان و بارەگاكان بە یاسا رێك بخرێن و، دواتریش حكوومەت رێنمایی دەردەكات و جێبەجێ دەكرێت.
ماوەیەكی زۆرە گلەیی ئەوە دەكرێت كە بێسەروبەری بە پاسەوانی بەرپرسان و بارەگاكانەوە دیارە و، زۆریش هەوڵی بۆ دراوە تا ئەو كێشەیە چارە بكرێت، ئێستایش حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی پێشكەشكردنی پڕۆژەی چاكسازییەوە، دەیەوێت پەرلەمان بە یاسا ئەو كارە رێك بخاتەوە.
نازم هەركی، جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانێ كوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: “راستە بێسەروبەرییەك بە پاسەوانی بەرپرسان و بارەگاكانەوە دیارە، بەڵام لە پڕۆژەیاسای چاكسازیدا، یەكێك لە ماددەكان باس لە رێكخستنەوەی پاسەوانان دەكات، كە لە بەڕێوەبەرایەتییەكدا كۆ دەكرێنەوە و سەر بە وەزارەتی ناوخۆیش دەبێت، بەمەیش كێشەكە چارە دەكرێت”.
هەركی گوتیشی، بەپێی یاسا دیاری دەكرێت هەر بەرپرسێك چەند پاسەوانی هەبێت و، لە هەر بارەگایەكی حیزبی و حكوومییشدا چەند پاسەوان هەبێت، بۆیە ئەمە بە یاسا رێك دەخرێت، ئینجا ئەمە پاسەوانی ناوخۆ و ئاساییش و شارستانییش دەگرێتەوە، چونكە پڕۆژەكەی چاكسازی هەموو كێشەكان چارە دەكات.
ئەو هەروەها ڕوونیشی كردەوە، دوای پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای چاكسازی، حكوومەتی هەرێمی كوردستان رێنمایی بەپێی یاساكە دەردەكات و، رێكخستنەوە بۆ پاسەوانی بەرپرسان و بارەگاكان دەكرێت و، دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی