به‌غدا هێزێن زێده‌تر ره‌وانه‌ی باژێرێ كه‌ركووكێ كر
كوردستان تيڤى:
دوای ئه‌و هێرشه یه‌ك له‌دوا یه‌كانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه‌ی عێراق له كه‌ركوك،حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی هێزی زیاتری ره‌وانه‌ی شاری كه‌ركوك كرد .
له‌مباره‌یه‌وه جاسم محه‌مه‌د ، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له پێكهاته‌ی توركمان، رایگه‌یاند: فیرقه‌یه‌ك له هێزه‌كانی پۆلیسی فیدرال له لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراله‌وه ره‌وانه‌ی پارێزگای كه‌ركووك كراوه ئه‌وه‌ش به ئامانجی رێگریگرتن له هه‌ر كرده‌یه‌ك كه ببێته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی پارێزگاكه.
هه‌روه‌ها گوتی: حكوومه‌تی فیدرال، فیرقه‌یه‌كی له هێزه‌كانی پۆلیسی فیدرال ره‌وانه‌ی پارێزگای كه‌ركووك كردووه ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی د‌رك به‌وه كراوه كه ره‌وشی پارێزگای كه‌ركووك، پێویستی به بوونی هێزی زیاتر هه‌یه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی