قەلەويا زارۆكان هەشت جاران زێدهكريه
رووداو-سلێمانی
توێژینەوەیەکی جیهانیی دەریخستووە قەڵەویی منداڵانی کوڕ و کچ بەشێوەیەکی بەرچاو لە زۆربەی ناوچەکانی جیهانەوە زیادیکردووە و داوادەکرێ رێوشوێن بگیرێتەبەر بۆ پێشگرتن بەو دیاردە ناتەندروستانەیە.
دامەزراوەی تەندروستی منداڵان لە ئەڵمانیا لە راگەیێندراوێکی نوێیدا دەڵێ “کێش زۆری و قەڵەوی وەکوو پەتایەک بە جیهاندا بڵاوبوونەتەوە و دەبێ کۆمەڵگە و سیاسەتوانان کار بۆ بەرەنگاربوونەوەی بکەن”.
د. بۆرتۆڵد کۆلیتسکۆ، سەرۆکی دامەزراوەکە و پسپۆڕ لە زیندەپاڵی خۆراک لە نەخۆشخانەی فێرکاریی منداڵان لە زانکۆی میونیخ، دەڵێ “لەچل ساڵی رابردوو قەڵەویی منداڵ و نەوجەوانان هەشت هێندە زیادیکردووە”.
توێژینەوەیەک کە سوودی لە داتای 416 توێژینەوەی پێشوو وەرگرتووە کە لەسەر 160 ملیۆن منداڵ ئەنجامدراوە لە 200 وڵاتی جیهانەوە، دەریخستووە لەنێوان ساڵانی 1975-2016 دا قەڵەویی نەوجەوانان هەشت هێندە زیادیکردووە لە هەردوو رەگەزی کوڕان و کچاندا.
دامەزراوە ئەڵمانییەکە دەڵێ قەڵەوبوونی منداڵ و نەوجەوانانی ئێستا بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، لەوانە؛ رێکلامی سەرنجڕاکێش بۆخۆراکە ناتەندروستانەکان، ئاسان دەستکەوتنی خواردن و خواردنەوە شیرینەکان، زۆربەکارهێنانی سمارتفۆن و ئامرازە ئەلیکترۆنیەکان و کەمجووڵان.
دامەزراوەی تەندروستی منداڵان لە ئەڵمانیا داوادەکات هەر زوو منداڵان لەگەڵ ئاو خواردنەوە ئاشنابکرێن و تاکو دەکرێ لە خواردنەوە شیرینکراوەکان دووربخرێنەوە.
دکتۆر کۆلیتسکۆ هۆشداری دەدات کە ئەو منداڵانەی قەڵەون، ئاستەمە لە داهاتوو کێشێکی تەندروستانەیەن هەبێ.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی