حوزه‌یران 22, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

بڤان خوارنا فشارا دەروونی ژناڤ ببە

بڤان خوارنا فشارا دەروونی ژناڤ ببە

وشه‌:
فشاری دەروونی هەموو كەسێك تووشی دەبێ، زۆرجار هۆكاری دەرەكی كار دەكەنە سەر خراپتركردنی فشاری دەروونی و چەندان نیشانە لە جەستە دەردەكەوێ، ئەم فشارانە كاریگەری نەرێنی لەسەر سیستەمی بەرگری لەش دروست دەكەن، باشترین ڕێگەیش بۆ چارەسەركردنی بریتین لە خواردنی ئەم خواردن و خواردنەوانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێ دەدەین.

یەكەم: چای سەوز، چای سەوز بڕێكی زۆر دژە ئۆكسیدی تێدایە كە ناڕێكی بیر و هۆش ڕێك دەخاتەوە. كاریگەری ئارام كردنەوەی هەیە لەسەر لەش، ئەو كەسانەی كە ڕۆژانە چای سەوز دەخۆنەوە كەمتر تووشی فشاری دەروونی دەبنەوە، بەتایبەتی بۆ ئەو كەسانە گونجاوە كە جگەرەكێشن یان ماددەی كحوول دەخۆنەوە.

دووەم: شیر، ئەو كەسانەی كە شیر بە بەردەوامی دەخۆنەوە كەمتر تووشی فشاری دەروونی دەبنەوە، كوپێك شیر بڕێكی زۆر ڤیتامین، كانزا، پرۆتین، كالیسیۆم، دژەئۆكسیدی تێدایە، كە ئەمانە هەمووی دژی فشاری دەروونین. هەروەها بە خێرایی نیگەرانی ناهێڵێ و سیستەمی ناڕێكی دەروونی لە جەستە كەم دەكاتەوە.

سێیەم: ماسی سەلەموون، دەزانین كە ماسی سەلەموون چەندان سوودی تەندروستی هەیە و لەگەڵ چەندان سەرچاوەی مەزنی پرۆتین، یارمەتی ڕێكخستنەوەی فشاری دەروونی دەدات. كە هۆرمۆنی سیرۆتۆنین بەهێز دەكات كە ئەم هۆرمۆنە یارمەتی رێكخستنی فشاری دەروونی دەدات. پێویستە هەموو هەفتەیەك ماسی سەلەموون بخورێت، چونكە چەندان ڕۆنی گرنگی تێدایە ئەو ماسیانەی تر كە یارمەتی كەمكردنەوەی فشاری دەروونی دەدەن وەكو سەردین و ماسی دەریایین.

چوارەم: برنجی قاوەیی، زۆر تەندروسترە لە ڕووی پێكهاتەوە لەبرنجی سپی، چونكە بڕێكی زۆر ڤیتامین Bی تێدایە كە یارمەتی رێكخستنی فشاری دەروونی دەدات، ئەگەر هەستت لە ناڕێكی دەروونیت كرد، هەڵبدە برنجی قاوەیی بخۆی.

پێنجەم:سپێناخ، ئەم سەوزەیە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A, C وB كە گرنگن بۆ تەندروستی لەش بە گشتی. هەروەها پۆتاسیۆمی تێدایە لەگەڵ كالیسیۆم، مەگنیسیۆم، كە فشار كەم دەكەونەوە، خواردنی كوپێك سپێناخ رۆژانە یارمەتی رێكخستی بیر و فشاری دەروونی دەدات، دەتوانرێت وەكو سوپ بیخۆن.

سەرچاوە/ healthdigezt

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi