پلانه‌كا دی يا بەغدا دژی ھەرێما كوردستانێ ئاشكه‌را د‌بت
K24 – ھەولێر
عه‌لی حه‌مه ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، كێڵگه‌كانی ئاڤانا و بای حه‌سه‌ن راگیراون و ئێستا حكوومه‌تی عێراقی به‌هاوكاری كۆمپانیای بریتش پترۆلیۆمی به‌ریتانی، ده‌یه‌وێت كۆنترۆڵی نەوتی خورمه‌ڵه بكات و له‌گه‌ڵ كێڵگه‌كانی كه‌ركووك بیبه‌ستێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی كه‌ركووك بگاته ملیۆنێك و 500 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا، به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه‌ش، گورزێكی دیكه به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كەوێت.
عه‌لی حه‌مه ساڵح، گوتی: “حكومەتی عێراق دەیەوێت، نەوتی خورمەڵە، لەگەڵ كێڵگە نەوتییەكانی ئاڤانا و بای حەسەن بە یەكەوە ببەستێتەوە و بیكات بە یەك كێڵگەی نەوتی گەورە، بۆ ئەمە بەنیازە لەگەڵ كۆمپانیای بریتش پترۆلیۆمی به‌ریتانی كاربكەن، بۆ ئەوەی بەرھەمی نەوتی كەركووك لە رۆژێكدا لە ملیۆنێكەوە بگەیەننە ملیۆنێك و 500 ھەزار بەرمیل، بەمەش ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ھەرێمی كوردستان بەتەواوی دەكەوێتەوە ژێر دەستی حكوومەتی عێراق و حكوومەتی ھەرێم فەرامۆش دەكرێت و ئەو ناوچانە لە دەست دەچن”.
لە دوای 16 ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 و داگیركردنی كەركووك لەلایەن حەشدی شەعبی، ھەر یەك لە كێڵگە نەوتییەكانی ئاڤانا و بای حەسەن كەوتنە ژێردەستی حكومەتی عێراق، بەمەش بەرھەمی نەوتی ھەرێمی كوردستان بۆ 275 ھەزار بەرمیل لە رۆژێكدا كەمبووە، لەبەرامبەردا داھاتی حكومەتی زیاتر لە 350 ھەزار بەرمیل كەوتە بندەستی بەغدا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی