ئوردن ئاسانکاريێن ڤیزايێ بۆ نەخۆشێن عێراقێ دکت
رووداو-سلێمانی
ئەنجوومەنی وەزیرانی ئوردن بڕیاریدا ئاسانکاریی ڤیزا بۆ نەخۆشان و یاوەرەکانیان بکات لەو وڵاتانەی کۆت و بەندی سەردانی ئوردنیان لەسەرە.
بەپێی بڕیارە نوێیەکە، ئەگەر نەخۆشخانەکانی ئوردن بانگهێشتی نەخۆش و یاوەری نەخۆش بکەن لە وڵاتانی (سودان، لیبیا، یەمەن، عێراق، سوریا، چاد و ئەسیوپیا) و داواکارییەکە بۆ وەزارەتی ناوخۆ بەرزبکرێتەوە، ئەوە دەبێ لەماوەی دوو رۆژی کاردا وەڵامیان بدرێتەوە.
بەپێی هەمان بڕیار، ئەوانەی حاڵەتەکانیان کتوپڕە، لە هەمان رۆژدا وەڵامیان دەدرێتەوە.
نەخۆشخانەکانی ئوردن لە بەرامبەر بانگهێشتنی هەر نەخۆشێک دەبێ گەرانتی 10 هەزار دیناری ئوردنی لەلای دەوڵەت دابنێن بۆ دڵنیاکردنەوەی حکومەتی ئەو وڵاتە بەوەی میوانەکەیان پابەندی رێوشوێنەکانی سەردانی وڵاتەکە دەبێ.
ئەوانەی پێشووتر ڤیزای ئوردنیان وەرگرتووە و بە شێوەیەکی یاسایی و بێ گرفت سەردانەکەیان تەواوکردووە، ئەوە رسوماتەکانی ڤیزایان لێ وەرناگیرێ
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی