پشتى چار ههيڤا ھێشتا لێكۆڵین ل روودانێن 16 ئۆكتۆبهر نەهاتيه كرن
K24 – بەغدا
چوار مانگ بەسەر 16 ئۆکتۆبەردا تێپەڕدەبێت، هێشتا ئەو لیژنە پەرلەمانیەیی کە بڕیاربوو سەردانی خورماتوو بکات، دروست نەکراوەو دەنگیشی لەسەر نەدرا، سەرۆکایەتی پەرلەمانیش بە مەبەست دەیانەوێت چاوپۆشی لەو وێرانکاریانە بکەن کە حەشدی تورکمانی لە شارۆچکەی خورماتوو ئەنجامی دابوو، بۆیە تاکو ئێستا کات دەکوژن و ئامادەنین، لێژنەکە دروست بکەن، ئەندامێکی کوردی لیژنەی ئاسایش و بەرگریش لەپەرلەمانی عێراق کە بڕیاربوو لەو لیژنەیە بێت رایدەگەیەنێت، بەمەست دەنگدان لەسەر دروستکردنی لیژنەکە دواخرا.
عەزیز مەلا حەسەن، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری بە كوردستان24 راگەیاند: “ئێستا ئەركەكانی ئەو لیژنەیە مرداربووتەوە كە بڕیاربوو بۆ لێكۆڵینەوە لە دۆخی خورماتوو پێك بھێندرێ، خۆیان باوەڕیان پێ نییە و دەیانەوێت لە پەرلەمان دەنگی لەسەر نەدرێت، بۆیە بە مەرام دوای دەخەن”.
رەنگە دەسەڵاتدارانی بەغدا لەمەشدا فێڵێکی یاساییان لە کورد کردبێت، چونکە پرسی پێکهێنانی لێژنەیەکیان بۆ خورماتوو لەگەڵ پرسی بودجەدا کردووەتە یەك خشتەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمان، بۆیە کە ئێستا کورد بایکۆتی دانیشتنەکانی کردووە ئەو بابەتەش وەك خۆی ماوەتەوە تا پرسی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسایی بودجە یەکلای دەبێتەوە.
مەلا حەسەن، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای تکریت دەڵێت: “زیاتر لە پێنج كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقە، ئێمە چاوەڕێین كە دەنگ لەسەر لیژنەی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكانی 16 ئۆكتۆبەر بدرێت، قسەمان لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمان كردووە لەبارەی دواكەوتنی كاری لیژنەكە، بەڵام دەڵێن بەھۆی بایكۆتی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لەسەر پرسی بودجە ئەو بابەتە دواكەوتووە”.
تاکو ئێستا 40% خێزانە کوردەکانی خورماتوو گەڕاونەتەوە بۆ شارەکەیان، بەشێکی زۆریانیش هێشتا لە شارەکانی هەرێمی کوردستاندا نیشتەجێن و چاویان لە ئەنجامی گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و عێراقە تا بگەڕێنەوە بۆ شوێنی خۆیان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی