حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

حەشدا شەعبی رێگريێ ل هەلدانا گۆڕێن بكۆم دكت

حەشدا شەعبی رێگريێ ل هەلدانا گۆڕێن بكۆم دكت
هەولێر-KDP.info-

بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان دەڵێ، ئێستا نزیكەی 60 گۆڕی بەكۆمەڵ لە شنگال و دەوروبەری مووسڵ دۆزراونەتەوە، بەڵام حەشدی شەعبی ڕێگری لە هەڵدانەوەی گۆڕەبەكۆمەڵەكان دەكات و، “كارەكانی ئێمەی زەحمەت كردووە”.

لە دوای هاتنی داعش بۆ شنگال و ناوچەكانی مووسڵ لە ساڵی 2014ـدا، ئەوەی لە دەستیان هات بەرانبەر بە خەڵكی كورد بە شێوەیەكی گشتی و كوردانی ئێزدی كردیان، زیاتر لە 6 هەزار كەسیان ڕفاند، هەندێك لەو كەسانە لە گۆڕەبەكۆمەڵەكاندا زیندەبەچاڵ كران، كە ئێستا زۆرێك لە گۆڕی ئەو كەسانە دیار نییە، حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش بەردەوام بەدواداچوون بۆ گۆڕەبەكۆمەڵەكان دەكات، بەڵام لە دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە، حەشدی شەعبی لێناگەڕێ وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان كاری خۆی بكات و گۆڕەكان هەڵبداتەوە، ئەوەیش كوردانی ئێزدی نیگەران كردووە”.

بەرەڤان حەمدی، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، “ئێستا نزیكەی 60 گۆڕی بەكۆمەڵ لە شنگال و دەوروبەری مووسڵ هەن، حكوومەتی هەرێم لە ڕێگەی دەستەی لێكۆڵینەوە و كۆكردنەوەی بەڵگەكانەوە، توانیویەتی پارێزگاری لەو گۆڕانە بكات، بە تایبەتی ئەوانەی لە ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەدان، ئێستایش ئێمە لە هەوڵداین لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ، تا لەگەڵ یەكە ئیدارییەكانی ئەو ناوچانەدا بزانین چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو گۆڕانەدا بكەین و بیانپارێزین، تاكو دادگایەكی سەربەخۆ تایبەت بە كەیسی جینۆسایدی ئێزدییەكان و دەشتی نەینەوا دروست دەكرێت، هەر كاتێك ئەو دادگایە دروست كرا، ئێمە بەپێی ڕێنماییە یاسایی و پزیشكییەكان كار لەسەر هەڵدانەوەی ئەو گۆڕانە دەكەین.”

حەمدی دەشڵێ، “لەو ناوچانەی كە حەشدی شەعبییان لێیە، تیمەكانی ئێمە ناتوانن لەو شوێنانە كاری خۆیان بكەن، بۆیە بۆ ئەو قۆناغە كە لەگەڵ كەسوكاری ئەوان دانیشتووینە، لە ڕێگەی دەستەی لێكۆڵینەوە و كۆكردنەوەی بەڵگەكان و دادوەر، ئێمە بە باشمان زانی بۆ ئەو قۆناغە كار لەسەر ئەوە بكرێت كە ئەو گۆڕانە هەڵنەدرێنەوە، دوای ئارامبوونەوەی ئەو ناوچانە، كار لەسەر هەڵدانەوەی ئەو گۆڕانە بكرێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi