یوونیسیف: ل عێراقێ ژ چار زارۆكا ئێك هه‌ژاره
باسنيوز:
رێكخراوێكی جیهانی تایبه‌ت به منداڵان تازه‌ترین ئاماری خۆی له‌سه‌ر ڕەوشی ژیانی منداڵانی عێراق بڵاو كردوەته‌وه و تێدا ده‌ریخستووه له عێراق له هه‌ر چوار منداڵ، یه‌كێكیان هه‌ژاره.
رێكخراوی سندووقی نێودەوڵەتیی پشتیوانیی لە منداڵان (یوونیسیف) له تازه‌ترین راپۆرتی خۆیدا سه‌باره‌ت به منداڵانی عێراق ڕوونی كردووەته‌وه كه یەک لەسەر چواری منداڵی عێراقی لە ژیانی هه‌ژاریدا ده‌ژین”.
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی خوێندنیش پێی وایه پرۆسه‌ی خۆێندن زۆر دواكه‌وتووه، چونكه نیوه‌ی دامه‌زراوه‌كانی تایبه‌ت به خوێندن پێویستیان به ئاودانكردنه‌وه هه‌یه، چونكه به‌هۆی شه‌ڕی داعیشه‌وه زیانێكی زۆر به‌و کەرتانە كه‌وتووه”.
له ئاماره‌كه‌ی رێكخراوی یوونیسفدا هاتووه له ساڵی 2014ەوە تاکوو ئێستا 150 هێرشی تیرۆریستی كراونه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی خوێندن و ئه‌مه‌ش وای كردووه كه 3 میلیۆن منداڵ له پرۆسه‌ی خوێندن دوور بكه‌نه‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی