حكومه‌تا هه‌رێمێ راپۆرته‌كێ ده‌رباره‌ی كوشتنا چه‌كدارێن داعش ره‌ت دكت
نه‌وا:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راپـۆرتێكی هیومان رایتس وۆچ-ی ره‌تكرده‌وه كه تیایدا هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌رێم تاوانبارده‌كات به ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژی گومانلێكراوانی سه‌ربه داعش.
دیندار زێباری به‌رپرسی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی هه‌ینی 9-2-2018، له رایگهیاندنێكدا راپـۆرتهكهی رۆژی پـێنجشه‌ممه‌ی رێكخراوی Human Rights Watch ی ره‌تكرده‌وه و وتی: ئه‌وانه‌ی به گومانی په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێن وه‌ك هه‌موو دهسـتگیركراوێكی دیكه به یه‌كسانی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و به‌پـێی پـرهنسیپی تۆمه‌تبار بێتاوانه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی تۆمه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ردا ساغده‌بێته‌وه مامه‌ڵیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
رێكخراوی هیومان رایتس ۆوچ له راپـۆرتهكهیدا ده‌ڵێت” به‌ڵگه‌ی نوێ ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن له نێوان 28 -8-2017 و 3-9-2017 هێزه‌كانی ئاسایشی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌شی رۆژئاوای دیجله هه‌ستاون به ئه‌نجامدانی گوله‌بارانی به كۆمه‌ڵی چه‌ند ده‌ستگیركراوێك كه گوایه چه‌كداری داعش بوون، ئه‌وه‌ش به تاوانی جه‌نگ له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.”
پاشان لهما فه‌قیه جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری هیومان رایتس ۆوچ له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وتویه‌تی ”به‌ڵگه‌كان ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن، هێزه‌كانی ئاسایش ئه‌و گومانلێكراوه ده‌ستگیركراوانه‌ی داعشیان له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا گوللـه‌باران كردوه”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی