چارهنڤيسێ پێشمهرگێن دیلكره ئاشكهرا دبت
K24 – ھەولێر
ژمارەی پێشمەرگە دیلەکان بە گوێرهی لیستی وەزارەتی پێشمەرگە 97 پێشمەرگەن، لەو ژمارەیەش 38 پێشمەرگەیان لە ژیاندا ماون و چارەنووسیان ئاشکراکراوە، ئێستا لە یەکێك لە زیندانەکانی پارێزگای مووسەننای باشووری عێراقن و بەپێی مادەی چواری تیرۆر لە لایەن حکومەتی عێراقەوە سزای ھەتا ھەتاییان بەسەردا سەپێنراوە، ھەوڵەکان لە بەغدا و ھەرێمی کوردستان بۆ بینین و ئازادکردنی ئەو پێشمەرگانە چڕکراونەتەوە، بەڵام بەغدا بەربەست دروست دەکات.
شێخ عیرفان، بەرزنجی نوێنەری پێشمەرگە دیلەکانی دەستی داعش بە كوردستان24 گوت: ” 38 پێشمەرگە لە بەغدان، بەدواداچوونیان بۆ دەكەین و لە ھەوڵداین لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە لە رێگەی پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغدا بۆ ئەوەی جێگاكانیان بدۆزینەوە”.
گوتیشی: “ئەو پێشمەرگانەی ئێستا لای حكومەتی عێراقن، دۆسیەكانی بە پێی مادەی چواری دژەتیرۆر ئەژماركردووە، كە ئەوانە داعش بوونە، بەڵام ئەوە ھەموو كەس ئەوە دەزانێت كە ئەو پێشمەرگانە چۆن كەوتوونەتە دەست داعش و لە نێو قەفەزدا بێڕێزیان پێكرا، ئەمانە دیلن و لە كاتی پاراستنی خاكی كوردستان كەوتونەتە دەست داعش”.
ئەشواق جاف، پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: “ئەو پێشمەرگانەی لە حەویجە بە دیل كەوتوونەتە دەستی داعش 21 پێشمەرگەن، ھەروەھا ئەو پێشمەرگانەش كە لە كاتی شەڕی رزگاركردنی رەشاد و بەشیر، دەستگیركراون براون بۆ گەیارە، بەدواداچوون بۆ ئازادكردنی ئەو پێشمەرگانە لە بەندیخانەكانی حكومەتی عێراق بەردەوامە، بەڵام ناتوانین ھەموو شتێك لە راگەیاندنەكان ئاشكرا بكەین”.
لەسەرەتای پەلاماری چەکدارانی داعش بۆ سەر شار و شارۆچکەکانی کوردستان ھێزەکانی پێشمەرگە زیاتر لە 1700 شەھید و 11 ھەزار بریندارییان بەخشیووە، ئەگەرچی دەستوور پێشمەرگەی وەکوو بەشێک لە سیستەمی بەرگری عێراق ناساندووە، بەڵام چەندین ساڵە مووچە و پێداویستییەکانی لێ زەوتکردووە لە گەڵ ئەوەشدا لە جیاتی پاداشتکردنییان ئەو پێشمەرگانەی کە لە لە گۆڕەپانەکانی شەڕ و بەرگریکردن بەدیلگیراون، ئێستا راپێچی زیندانییەکان کراو
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی