سلێمانی.. وه‌لاتییه‌كی 59 سالى داوى ب ژیانا خۆ ئینا
PUKmedia :
ئه‌مڕۆ 4 ی شوباتی 2018، هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 59 ساڵان له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له گه‌ڕه‌كی زێڕینۆك له‌شاری سلێمانی كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا .
پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری له‌شاری سلێمانی كرا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش له ڕوداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه .
هاووڵاتییه‌كه ناوی ( خ ، م ، ا ) له‌دایكبووی 1959 هو له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه‌و تا ئێستاش هۆكاری خۆ خنكاندنه‌كه‌ی نه‌زانراوه .
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوێنی 3-2-2018 ئه‌فسه‌رێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌پله‌ی ملازمی یه‌ك به‌ناوی (ر- ڕ -ح ) به‌چه‌كی جۆری ده‌مانچه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆیدا له‌قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی