حوزه‌یران 20, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

زانایان ماسییەکی دەگمەن ل باشوورێ ئوسترالیا ديت  

زانایان ماسییەکی دەگمەن ل باشوورێ ئوسترالیا ديت  
رووداو – هەولێر

لە دوورگەی تاسمانیا لە باشووری ئوسترالیا، زانایانی زیندەوەرزانی بە رێککەوت، ژمارەیەک ماسی جۆری ئێلسیڤ-یان دۆزییەوە، کە لەسەرانسەری جیهاندا تەنها چەند دانەیەکیان ماون.

لە کەناری دەریای شاری هۆبەرت لە دوورگەی تاسمانیا، ملیۆنان ماسی بە دەیان هەزار جۆر و رەنگی جیاوازەوە دەژین، بەڵام ئەو ماسییە سوور رەنگەی ناوی ماسی ئێلسیڤە، دەگمەنە و لەهەموو جیهاندا، تەنها چەند دانەیەکی ماوە، کە ژمارەیەکیان لەو کەنارە دەژین.

زانایانی گیاندارە دەریاییەکان پێیان وابوو لە هەموو جیهاندا تەنها 40 دانە ماسی جۆری ئێڵسیڤ ماونەتەوە، بەڵام ئێستا بۆیان دەرکەوتووە کە ژمارەیان دووهێندەیە.

ماوەی چەند ساڵێک بوو زانایان بەدوای دۆزینەوەی ماسی جۆری ئێڵسیڤ بوون لە ئوسترالیا و بەدۆزینەوەی چەند ماسییەکی هاوشێوەش، ئومێدیان بۆ گەڕایەوە کە ماسیی دیکەی هاوشێوە بدۆزنەوە.

ماسی ئێڵسیڤ، جووڵە و شێوازی ژیانی تایبەت بە خۆیان هەیە. ریک ستیوەرت، زانای زیندەوەرزانی لە زانکۆی تاسمانیا دەڵێ ئەو جۆرە ماسییە “تەنها لەسەر پەڕەکانی دەجوڵێت. بەشێوەیەکی گشتی جووڵەیان کەمە. کاتێك کە جووڵەیەک لەبەردەمیدا دەبێت، ئەو هەست بە مەترسی دەکات”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi