دهمێ كۆمبوونا پەرلەمانێ كوردستانێ هاته دیاركرن
وشه:
پەرلەمانی كوردستان بڕیاری دا ڕۆژی سێشەمی داهاتوو كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجام بدات و پەرلەمانتارێكیش ڕای گەیاند، ژمارەیەك پڕۆژەی گرنگ لە پەرلەمانی كوردستان هەن و پێویستی بە یەكلاكردنەوەیە.
ئەمڕۆ یەكشەم چواری شوبات، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی ئاڕاستەی پەرلەمانتاران كرد بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوە لە رۆژی سێشەمی داهاتوودا.
سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كورستان رای گەیاندووە، بەپێی حوكمی بڕگە دوو لە مادەی 17 و بڕگە یەكی مادەی 18 لە پێڕەوی پەرلەمانی كوردستانی عێراق ژمارە یەكی ساڵی 1992ی هەمواركراو، دەستەی سەرۆكایەتی بڕیاری دا بە دانیشتنی ژمارە حەوتی ئاسایی پایزە و كۆبوونەوەكە سەعات 11ی پێش نیوەڕۆی رۆژی سێشەمی داهاتوو شەشی شوبات بەڕێوە دەچێت.
لەبارەی ئەو پرسانەی گرنگن و ئێستە لە پەرلەمانی كوردستانن، ئاواز حەمید ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە “وشە”ی ڕاگەیاند، كۆمەڵێك پرسی تایبەت بە هەرێمی كوردستان لە پەرلەمانە و پێویستی بە یەكلاكردنەوە هەیە.
زیاتر گوتی، پەرلەمانی كوردستان پێویستە لە داهاتوویەكی نزیكدا پرسی چاكسازی و هەڵبژاردنەكان یەكلا بكاتەوە.
دواین دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان هەفتەی ڕابردوو كە لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی عەفرین تاوتوێ كرا و لە راسپاردەكانیش داوا كرابوو حكوومەتی هەرێم هاوكاری عەفرین بكات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی