حوزه‌یران 20, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

هوربينى ل لیستا ‌مووچێ فەرمانبەرێن وەزارەتا ئەوقافێ دئێته‌ كرن 

هوربينى ل لیستا ‌مووچێ فەرمانبەرێن وەزارەتا ئەوقافێ دئێته‌ كرن 

باسنيوز:

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات، کە وردبینی لەلیستی ‌مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی ئەوقاف دەکرێت.

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کە وێنەیەکی دەست (باسنیوز) کەوتووە و تێدا ھاتووە: “ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠١٨/٢/٤ لە دیوانی وەزارەت بە ئاما‌دەبوونی ‌ د. دیار جەباری، بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی (بەوەکالەت)، سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەکانی ئەوقاف لە پارێزگاکان، کۆبوونەوەیەک ئەنجام درا”.

ڕاگەیانراوەکە، ئەوەشی خستەڕوو، کە سەرەتای کۆبوونەوەکە د. دیار جەباری، بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی (بەوەکالەت)، باسی لە خستنەڕووی فۆڕمێکی تایبەت کە لەلایەن حکوومەتی عێڕاقەوە نێردراوە، کە دەبێت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەوقافەکان بۆ فەرمانبەرانی پڕ بکرێتەوە و مەبەستی سەرەکیش وردبینییە بۆ فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بۆ ئەو مەبەستەش وێڕای شیکردنەوەی شێواز و چۆنیەتی پڕکردنەوەی فۆرمەکە بۆ فەرمانبەرانی سەر بەوەزارەت بەشێوەیەکی ورد و کاتێکی دیاریکراویش دانرا بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکان و گەڕانەوەی لەکاتێکی زوودا، دوا ڕۆژیش بۆ تەواوکردنی کاروبارەکان ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم ھەفتەیەیە.

ئاماژە بەوەش دراوە، کە بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی (بەوەکالەت)، تیشکی خستووەتە سەر پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەت کە گرنگتریان کردنەوەی پەیمانگای کوردستان بۆ گوتاربێژی و بڕیارەکانی لیژنەی ڕاگەیاندنی ھاوبەشی ئیدارەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و وەزارەتی ئەوقاف، ڕاگەیاندنی لۆگۆی تایبەت بە ‌وەزارەتی ئەوقاف کە لە ئایندەیەکی نزیک ڕادەگەیەنرێ ئەمە وێڕای چەند پڕۆژەیەکی تر کە لە ئایندەدا ئەنجام دەدرێت.

پێشتر حکوومەتی عێراق بۆ ودربینی لە لیستی مووچەی چەند وەزارەتێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی ھەولێری کرد.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi