ههتا پرۆسا هوربینينێ تەمام دبت، شاندێ ھەرێمێ دێ ل بەغدا مينت
ھەولێر-KDP.info-
ئەندامێكی لیژنەی وردبینیکردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران گوتی، کۆبوونەوەی لیژنەی ھاوبەشی نێوان ھەرێم و بەغدا لەبارەی وردبینیکردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران، بەردەوام دەبێت و تاوەکو پرسەکە کۆتایی پێدێت.
حکوومەتی عێراق داوای لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە لیستی مووچەی ھەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستییان بۆ ڕەوانە بکات بۆ وردبینیکردن، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکی ھاوبەش پێک ھێندراوە لە نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق و شاندەکەی حکوومەتی ھەرێم سەردانی بەغدای کردووە و کۆبوونەوەیهكیشیان ئەنجام داوە.
ئەندامی لیژنەی وردبینیکردن لە لیستی مووچەی فەرمانبەران (یووسف سورچی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: “یەکەم کۆبوونەوەی خۆمان ئەنجام داوە و بەردەوامیش دەبن تاوەکو پرۆسەی وردبینیکردنەکە تەواو دەبێت.”
(یووسف سورچی) دهڵێ، دیار نییە کەی پرۆسهی وردبینیكردنهكه تەواو دەبێت، ”ههڵبهته کاتی پێویستە.”
وهك ئهو ئهندامهی شاندهكهی ههرێم له بهغدا دهڵێ، کار و کۆبوونەوەی ئێمە تەنھا لەگەڵ ئەو لیژنەیە دەبێت کە لەلایەن حکوومەتی عێراق بۆ وردبینیکردن لە لیستی مووچەی فەرمانبەران پێکھاتووە و لەگەڵ ھیچ لایەنێکی دیکە کۆبوونەوە ئەنجام نادەن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی